ستۆدیۆی CD Projekt دەڵێت بوونەتە قوربانی هێرشی ransomware لە یاری Cyberpunk 2077 و داتاکان دزەی پێ کراون

 

ستۆدیۆی سی دی پرۆجێکت ڕایگەیاند هاککراوە لە لایەن هێرشبەرەکان و دەڵێت کە توانیویانە دەستیان بگات بە تۆڕە ناوکییەکان و هەندێک ئامێریان encrypt کردووە و ”زانیاری دیاریکراو” لە کۆمپانیاکە کۆ بکەنەوە، گەشەپێدەری Cyberpunk 2077 دەڵێت نە دەست دەداتە داواکارییەکان و نە دەستان لەگەڵ هێرشبەران دەکات، باوەڕیشی بە هیچ داتایەکی تایبەتی بەکارهێنەران یاخوود بەکارهێنەرانی خزمەتگووزارییەکە نییە کە سازشی لەسەر کرابێت

 

کۆمپانیاکە لە تویتەکەیدا لە تویتەر ئاماژەی بەوە کرد هێرشبەرەکان لە دوای هاککردنەکە تێبینیان جێهێشتووە و ئاماژەیان بەوە کردووە لە کۆدی سەرچاوە کراوەی یارییەکانی Cyberpunk 2077 و The Witcher 3 و وەشانێکی بڵاو نەکراوەی یاری The Witcher 3 توانیویانە دەست گەشتن بە داتاکان بکەن، هەروەها هەڕەشەی ئەوەیان کردووە ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن کۆدەکان و بەڵگەنامەی یاسایی و دارایی بڵاو دەکەنەوە

 

هەروەها سی دی پرۆجێکت دەڵێت لە ئێستادا دەستی بەوە کردووە بە یارمەتیدەرانی بەشی IT لە کۆمپانیاکە دەیانەوێت داتاکان بگەڕێننەوە و بە بێ هیچ زیانێک لە باسەکە ڕزگاریان ببێت، وەک دەزانین لە کاتی بڵاو کردنەوەی یارییەکەوە تاوەکو ئێستا ڕەخنەیەکی زۆر زۆر ڕووبەرووی یارییەکە کراوەتەوە لە بوونی لاگ و وەستان لە یارییەکەدا، بەڵام CD Project دەڵێت لە هەوڵدایە بۆ باشتر کردنی یارییەکە لە ڕێگەی نوێ کردنەوەکان و DLCـیەکان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2OudyH5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە