هێشتان ئەپی Box Drive لەسەر وەشانی macOS و ئەو ماکانەی چیپسێتی Apple M1 لەسەر جێگیر کراوە باش کار ناکات

 

نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا وەشانی macOS لە لایەن ئەپڵەوە بڵاو کرایەوە، ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لە باش کار نەکردنی ئەپی Box Drive تاوەکو ئێستا و لە نوێترین وەشانی ئەپەکەشدا هێشتان بەکارهێنەران کێشەیان لە ئەپەکە بۆ درووست دەبێت، ئەپی Box Drive بیرگەیەکی هەورییە بەکارهێنەران بەکاری دەهێنن بۆ زەخیرە کردنی زانیارییەکانیان بە شێوەی هەوری، هاوشێوەی iCloud, Dropbox, Microsoft OneDrive, Google Drive

 

 

 

لەسەر هەردوو جۆرەکەی ماک واتە هەم چیپسێتی ئێنتێڵ و M1ـیش لە کاتی کردنەوەی ئەپەکە هەڵەیەک پیشان دەدات و دەڵێت “Box Drive’s system extension failed to load دەڵێت تکایە بڕۆ بەشی System Preferences> دواتر بڕۆ بەشی Security & Privacy و کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت بکەوە

 

لە دوای ڕیستارت بوونەوەی کۆمپیوتەرەکە، بۆ هەندێک لە بەکارھێنەرانی ئەو ماکانەی کە چیپسێتی ئێنتێڵیان لەسەر جێگیر کراوە کێشەکە نامێنێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بۆ ئەو ماکانەی کە چیپسێتی Apple M1 کێشەکە چارەسەر نابێت و ناچار بەکارهێنەران یان لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە یاخوود لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەکەوە کارەکانی خۆیان لە ئەپەکەدا ئەنجام دەدەن و چاوەڕێی نوێ کردنەوەی گونجاو دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر ببێت

 

 

چەند مانگێک پێش ئێستا، Box وتی پلانی وایە وەشانێکی تاقیکاری بۆ ئەو ماکانەی کە کار بە چیپسێتی Apple M1 دەکەن بڵاو بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کات و ساتێک بۆ بڵاو کردنەوەی ئەپەکە تایبەت بە ئەو ماکانەی کە چیپسێتی Apple M1 لەسەر جێگیر کراوە دیاری نەکراوە، بەکارهێنەران بیر لەوە دەکەنەوە زانیارییەکانیان لە ئەم بیرگە هەورییە بگوازنەوە بۆ ئەپێکی تری بیرگەی هەوری و چیدیکە ئەپەکە بەکار نەهێنن، هەر وەک بەکارهێنەرێکی ماکی چیپسێتی Apple M1 دەڵێت ”ئێمە دەستمان کردووە بە گەڕان بەدوای ئەپێکی جێگرەوە و خزمەتگوزارییەکی جێگرەوە کە لەسەر ئەو ماکانەی چیپسێتی Apple M1 لەسەر جێگیر کراوە کار بکات“



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3anZC8L
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە