کۆمپانیای شاومی داهێنانێکی نوێی لە بواری مۆبایلە زیرەکەکان ئەنجامدا

کەمێک پێش ئێستا کۆمپانیای شاومی بە فەرمی مۆبایلێکی نوێی لە بواری (Concept-چەمک) ڕاگەیاند کە لە هەر چوار لای مۆبایلەکەوە چەماوەیە بە شێوەی تاڤگەیی، ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی مۆبایلە زیرەکەکاندا هەم بە شێوەی Concept هەم بە شێوەی فرۆشتن، ڕێژەی چەماوەیی هەر چوار لای ڕوونماکە بریتییە لە 88 پلە

 

لە تۆڕە فەرمییەکانی کۆمپانیای شاومییەوە کەمێک پێش ئێستا مۆبایلێکی نوێ نمایش کرا کە لە چوار لاوە ڕوونماکەی بە شێوازی تاڤگەیی چەماوەتەوە بە چامانەوەی 88 پلە، لە کاتێکدا چەمانەوەی لێواری مۆبایلە زیرەکەکان داهێنانێکی نوێ نییە، پێشووتر دوو لای چەماوەمان بینیوە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا، بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی ”داهێنانێک“ـی نوێی ئەنجامدا بە پیشان دانی مۆبایلێک کە لە هەر چوار لایەوە چەماوە بێت و وا دیارە مۆبایلەکە لاکانی بە ڕوونما پارێزراوە وەک لە هەر ماددەیەکی دیکە، هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند درووست کردنی ئەو جۆرە ڕوونمایە بە 88 پلە چەمانەوە و زیاتریشەوە لە ڕێگەی ”پێشکەوتنی بێ شووماری تەکنەلۆژیا لە بواری درووست کردنی ڕوونما و چەمانەوەی ڕوونما“ـدا بە دی هاتووە و بە بەکارهێنەرانی 46 دانە لە داهێنانە ”پیشەسازییەکان“ بەرهەم هاتووە، بەڵام وەک تێبینییەک 88 پلە چەمانەوەی ڕوونما شتێکی نوێ نییە لە بواری مۆبایلە زیرەکەکاندا و پێشووتر مۆبایلی هواوەی مەیت 30 پرۆ نمایش کراوە کە چەمانەوەی ڕوونماکەی بریتی بێت لە 88 پلە

 

وەک دیارە مۆبایلەکە بە تەواوی بێ دەرچەیە، هەرچەندە لە ئێستادا شاومی و لە پێشووتریشدا چەند کۆمپانیایەک ئەم داهێنانەیان بە شێوەی (Concept-چەمک) پیشان داوە بەڵام تاوەکو ئێستا وەک مۆبایلێکی ڕاستەقینە نەخراوەتە بازاڕەکانی جیهان و دەستی بەکارهێنەران، وەک بەرچاو ڕوونییەک، ئەو مۆبایلانەی لە شێوازی (Concept-چەمک)ـن بە هیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نین و تەنها کۆمپانیایەک بۆ پیشان دانی توانای تەکنەلۆژیای خۆی نمایشیان دەکات، هەروەها بۆ سوود بەخشین بە دیزاینەران و درووستکەرانی بوارەکە لە داهاتوودا، بۆیە لە داهاتوودا کۆمپانیای شاومی نازانرێت ئایە مۆبایلێکی وا بەردەستی بەکارهێنەران دەخات بۆ فرۆشتن؟، ئایە هەرگیز بڵاوی دەکاتەوە؟

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3twnIXu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە