شیکەرەوەیەکی پیشەسازی و بەرهەم هێنان ڕێژەی فرۆشی هەردوو کۆنسۆڵە نوێیەکەی ئێکس بۆکس لە ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

 

بە پێی وتەی شیکەرەوەیەکی پیشەسازی و بەرهەم هێنان بێت، مایکرۆسۆفت لە ساڵی ڕابردوو واتە لە نێوان مانگی 11 کە هەردوو کۆنسۆڵە نوێیەکەی نمایش کرد تاوەکو سەری ساڵی نوێ 3.5 ملیۆن دانەی لە هەردوو کۆنسۆڵی Xbox Series X و Xbox Series S فرۆشتووە، کە ئەم ژمارەیە ئەگەر بە پێی وتەی شیکەرەوەکە بێت 1 ملیۆن دانە لە فرۆشی پلەیستەیشن 5 کەمترە

 

بۆ وەڵامدانەوەی بابەتێکی ماڵپەڕی IGN لە بارەی فرۆشی پلەیستەیشن 5، یەکێک لە نووسەر و بەڕێوبەرانی ماڵپەڕەکە لە تۆڕی تویتەر بە ناوی Daniel Ahmad ڕایگەیاند ”1 ملیۆن یاخوود کەمێک کەمتر لە فرۆشی پلەیستەیشن ئێکس بۆکسەکان فرۆشراون“

 

لەگەڵ پەتای جیهانی کۆرۆنا، بەدەست خستنی کۆنسۆڵەکان قورستر بووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی خواستی زۆری خەڵکییەوە و بوونی لە ماڵەوە بە زۆری، بە پێی وتەی ماڵپەڕی Video Games Chronicle فرۆشی کۆنسۆڵەکانی ئێکس بۆکس کەمتر بوون بەراورد بە ساڵی 2013، بە پێی وتەی ماڵپەڕەکە بێت لە چارەکی یەکەمی نمایش کردنی ئێکس بۆکسی نوێ لەو ساڵەدا، نزیکەی 3.9 ملیۆن دانە لە نەوەی ئێکس بۆکسی ئەو ساڵە فرۆشراوە، هەردوو کۆنسۆڵەکانی ئێکس بۆکس و پلەیستەیشنی نوێ لە ڕووی ڕەقەکاڵاوە جیاوازییەکی وەهایان نییە، بەڵکو بگرە تا ڕادەیەک ئێکس بۆکسی نوێ باشتریشە، بەڵام بەهۆی ناوی پلەیستەیشن لە بواری یارییە ڤیدیۆییەکاندا و بەناوبانگی کۆنسۆڵەکانی کۆمپانیاکە زۆر جار لە سەرەتای نمایش کردنیان و دواتریش فرۆشەکانی پلەیستەیشن لە پێشەوەیە، بەهۆی یاری بەناوبانگ و تایبەت بە پلەیستەیشن گەیمەران خواستی زیاتریان لەسەر پلەیستەیشنە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tzfhux
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە