مۆبایلەکانی گووگڵ توانای پێوانەکردنی لێدانی دڵ و پێوانی ڕێژەی هەناسەدانیان دەبێت لە داهاتوودا

گووگڵ بەمزووانە چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەپی تەندرووستی Google Fit لە مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵدا زیاد دەکات، دەتوانیت بە پەنجە خستنە سەر پەنجەمۆری دواوەی مۆبایلەکە ڕێژەی لێدانی دڵت بپێویت، کە ئەمە چەند ساڵێکە لە مۆبایلەکانی دیکەی ئەندرۆیددا بوونی هەبووە و کاڵ بۆتەوە

 

 

ئەم تایبەتمەندییە بە چاودێری کردنی گۆڕانی ڕەنگ کار دەکات کاتێک خوێن دەجووڵێت لە پەنجاکانتدا، بەڵام لە لایەکی ترەوە تایبەتمەندی پێوانی ڕێژەی هەناسەدان لە ڕێگەی کامێرای سێڵفی مۆبایلەکەوە کار دەکات کە لە بەرامبەری خۆت دایدەنێیت و تەنها هەناسە دەدەیت

 

 

 

تایبەتمەندییەکە چاودێری بەرز بوونەوە و نزمبوونەوەی سنگە دەکات و ڕێژەکەی لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەست دەکەوێت، بەڕێوبەری بەشی تەندروستی گووگڵ وتی ”دکتۆرەکانیش بەهەمان شێواز و تەکنیک ڕێژەی هەناسەدان دەپێون و تەکنیکی تایبەتمەندییەکەش بەو شێوەیە و دەیەوێت هەمان کار بەرجەستە بکات“

 

هەروەها Google PM وتی”ئەو خەڵکانەی کە بواری ئابوورییان نزمە و توانایەکی وایان نییە، دەتوانن بە تەنها کڕینی مۆبایلێکی پێکسڵ کڕینی دەستبەندێک بۆ چاودێری تەندرووستی و ئامێرێک بۆ چاودێری ڕێژەی هەناسەدان و زیاتریش بەدەست بهێنن“

 

هەروەها تیمی پێکسڵ و تەندرووستی کۆمپانیاکە وتیان ”کۆمپانیاکە بە باشی تاقیکردنەوە لەسەر هەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات و زانیاری زۆری لەسەر کۆ دەکاتەوە، ئینجا بۆ مۆبایلەکانی پێکسڵ زیادی دەکات“



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YJOBJl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە