یوتیوب کۆنتڕۆڵکردنی کردارەکانی تەمەنی هەرزەکار و پێش-هەرزەکار لە لایەن دایباب لە تۆڕەکەیدا فراوانتر دەکات

 

 

یوتیوب ڕایگەیاند کۆنتڕۆڵکردنی کردارەکانی تەمەنی هەرزەکارەکان و پێش هەرزەکار بووەکان(تەمەنی نێوان 10 بۆ 13 ساڵ) لە لایەن دایبابەوە فراوانتر دەکات، یوتیوب لە چەند مانگی داهاتوودا وەشانێکی تاقیکاری جیهانی بەردەست دەخات بۆ ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ هەژمارەکانی دایباب

 

لە ڕێگەی هەژماری Googleـی سەرپەرشتیکراو، دایک و باوک دەتوانن لە سێ ڕێکبەنددا هەڵبژاردنیان هەبێت، ئاسوودە دەبێت کاتێک دەتوانیت دەستگەیشتن و دەستنەگشتنی ئەو ڤیدیۆیانە دیاری بکەیت کە منداڵەکەت لە نێوان تەمەنێکی هەرزەکاریدا دەبێت تەماشای بکات، دەتوانیت دیاری بکەیت تەماشای ڤڵۆگەگان، کلیپی یارییەکان، گۆرانییەکان، هەواڵ و ناوەڕۆکی پەروەردەیی بکات و دەستگەشتنی بۆ هیچ جۆرە بابەتێکی تر نەبێت

 

 

ئەم ڕێکبەندانە زیاتر ئامانجیان لە هەرزەکارەکانە، دەتوانن دەستگەشتنیان بۆ هەندێک جۆری زیاتری ڤیدیۆ هەبێت بۆ نموونە پەخشە ڕاستەوخۆکان، چوونکە بابەتانێک کە تەمەنێکی پێش هەرزەکار ئارەزووی لێیەتی، زۆرینەی هەرزەکارەکان ئارەزوویان لێی نییە

 

یوتیوب دان بەوەدا دەنێت هەرزەکاران دەتوانن لە ڕێگای جیاواز جیاوازەوە و بە ڕێکەوت دەستیان بگات بە ڤیدیۆی نەشیاو، بەڵام بەڵێنی ئەوە دەدات تاوەکو ئەم تایبەتمەندییە لە وەشانی تاقیکاری دەردەچێت و دەبێتە وەشانی فەرمی ئەم کێشانە بە تەواوەتی کەم دەبێت و بەرەو نەمان دەچێت، لەگەڵ ئەم ڕێکبەندانەدا، دایک و باوکان دەتوانن تەماشای ئەوە بکەن کە منداڵەکانیان تەماشای چییان کردووە و مێژووی گەڕانەکانیان ببینن

 

 

یوتیوب ڕیکلامە تایبەتەکان و جۆرە ڕیکلامێکی دیاری کراو لە تۆڕەکەدا لادەبات بۆ هەرزەکاران، لەگەڵ لابردنی کڕینی نێو ئەپەکە و پێدەچێت لە داهاتوودا یوتیوب چەند ڕیکلامێک ‘لە ڕێگەی رێوشوێنی کۆنترۆڵکراو لە لایەن دایک و باوکەوە’ زیاد بکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bze3aK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە