مۆتۆرۆلا کۆتایی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی کاتژمێری زیرەک بە نمایش کردنی سێ کاتژمێری زیرەکی نوێ

 

 

ساڵی پار کۆمپانیای مۆتۆرۆلا کاتژمێری زیرەکی Moto 360 smartwatch نمایش کرد کە کاری بە سیستەمی وەگەڕخەری Wear OS دەکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ eBuyNow، وا دیارە کۆمپانیاکە هاوبەشییان درێژ دەکەنەوە بە نمایش کردنی سێ کاتژمێری زیرەکی نوێ پێکەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ

 

لە خشتەیەکدا کە کاتی نمایش کردنی بەرهەمەکانی داهاتووی کۆمپانیاکە دیاری کراوە، کاتژمێری زیرەکی Moto G وا دانراوە لە مانگی 6 ئەمساڵ نمایش بکرێت، وەک لە ناوەکەی دیارە پێدەچێت کاتژمێرێکی زیرەکی هەرزان بەها بێت و 2 دووگمەی فیزیکی لە خۆ بگرێت

 

 

هەروەها ئەگەر لەسەر پلانەکە بڕۆین، دوو کاتژمێری زیرەکی نوێ لە مانگی 7 واتە مانگێک دوای ئەم کاتژمێرە نمایش دەکرێت بە ناوەکانی Moto Watch و Moto One کە جۆری Moto One دیزاینی لە کاتژمێرە زیرەکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەکات و پێدەچێت نرخێکی گران بەهای هەبێت

 

لە هەر کاتێکدا، بێگوومان کواڵکۆم هاوبەشی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بووە بۆ درووست کردنی چیپ بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی، کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکان پێدەچێت چیپی Snapdragon Wear 4100 لەسەر جێگیر بکرێت و بە لایەنی کەمەوە 1 گێگابایت ڕام، بە پێچەوانەی چیپی Snapdragon 3100 پێدەچێت چیپی Snapdragon Wear 4100 نرخی کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر گرانتر بکات، وە بێگوومان هەموویان کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Wear OS دەکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2NEblJ9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە