لە کۆتاییدا دۆخی تاریک بۆ ئەپی گووگڵ ماپس زیاد کرا لەسەر سیستەمی ئەندرۆید

 

 

ئەپی گووگڵ ماپس(نەخشەی گووگڵ) لە کۆتاییدا بە ڕاستی دۆخی تاریکی بۆ زیاد کرا، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لە کۆتاییدا ئەو دۆخە تاریکە بڵاو دەکاتەوە کە لە مانگی 9 ساڵی پارەوە لەسەر ئەپەکە تاقی دەکاتەوە بۆ سەر سیستەمی ئەندرۆید، لە هەمان جێگای دۆخی شەو کە لە بەشی ڕێکخستنەکانی ئەپەکەدا ‘Theme’ هەڵدەبژێریت بەردەست دەبێت

 

گووگڵ دۆخی تاریک ڕادەگەیەنێت کە بەشێکە لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەندرۆید، لە نێویاندا چەند نوێ کردنەوەیەک بۆ Android Auto، جگە لە پاشبنەما دەستکاری کراوەکان، ئێستا Android Auto توانای کار پێ کردنی یارییە تایبەتەکانی Trivia Crack, Jeopardy!, Song Quiz و Are You Feeling Lucky? تایبەت بە گووگڵ خۆی دەبێت و بۆ بەدەست خستنی ئەو یارییانە دەبێت یاریدەدەری کەسی Google Assistant بەکار بهێنیت بە وتنی “Hey Google, play a game” واتە ”سڵاو گووگڵ، یاری بکە“

 

 

جگە لەوانە Android Auto تایبەتمەندی split-screen بۆ زیاد دەکرێت کە نەخشەکان لە تەنیشت کۆنتڕۆڵی میدیاییەوە دادەڕێژێت، هەروەها گووگڵ قەدبڕ بۆ سەر ڕوونمای Android Auto زیاد دەکات کە ڕێگە بە دەست گەشتنی خێرا دەدات بە ڕێکخستنی کەش و هەوا یاخوود thermostat ماڵەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kmeKbd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە