واتسئاپ ڕوونی دەکاتەوە ئەگەر یاسای نوێی کۆکردنەوەی زانیارییەکان قبووڵ نەکرێت لە لایەن بەکارهێنەرێکەوە چی ڕوودەدات

 

 

واتسئاپ ڕوونی دەکاتەوە چی دەبێت ئەگەر بەکارھێنەرێک یاسای نوێ و تایبەتی کۆکردنەوەی زانیارییەکان قبوڵ نەکات، واتس ئاپ دەڵێت لە سەرەتای 15 مانگی داهاتووەوە ئەپەکە بۆ بەکارهێنەرەکە سنووردار دەبێت، واتە بەکارهێنەران ناتوانن نامە لە ڕێگەی ئەپەکەوە بنێرن یاخوود بخوێننەوە، بەڵام هێشتا دەتوانن ئاگانامەکان و ئاگادار کردنەوەکانیان پێ بگات بۆ ‘ماوەیەکی کورت’ و بە پێی وتەی ماڵپەڕی Tech Crunch بێت کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە تەنها چەند هەفتەیەکی کەم بەم شێوەیە دەکرێت و دوای ئەوە بەکارهێنەرەکە ناتوانێت هیچ سوودێک لە خزمەتگوزارییەکە ببینێت

 

 

سیاسەتی نوێی زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەری واتسئاپ مشتومڕی زۆری لێ کەوتەوە و بەکارهێنەران نیگەران بوون لەوەی واتس ئاپ ڕێگا بەوە دەدات پەیامە تایبەتەکانیان لەگەڵ فەیسبووک هاوبەشی پێ بکات، چوونکە لە ڕاستیدا ئەپی واتس ئاپ end-to-end Encryptedـە و بۆیە ئەگەر بەم شێوەیە بێت تەنها نامە وەرگرەکان دەتوانن نامەکان ببینین، هەروەها دەنگۆ هەیە لە بارەی ئەوەوە لە ساڵی 2016ـەوە زانیارییەکانی وەک ژمارە تەلەفۆنی بەکارهێنەران و چەند زانیارییەکی دیکە لەگەڵ فەیسبووک هاوبەشی پێ دەکات

 

واتسئاپ دەڵێت ئەگەر لە ڕۆژی 15 مانگی داهاتوو هیچ ئەژمێرێک ناسڕێتەوە ئەگەر سیاسەتە نوێیەکە قبووڵ نەکەن، واتە دواتریش بەکارهێنەران دەتوانن سیاسەتە نوێیەکە قبووڵ بکەن، بەڵام هۆشداری لەوە دەدات ئەگەر هەر هەژمارێک 120 ڕۆژ ناچالاک بێت هەر وەک پێشوو ڕاستەوخۆ دەسڕێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MfQlHS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە