داهێنان نامەیەکی نوێی کۆمپانیای وەن پڵەس ئاشکرای دەکات وەن پڵەس دەیەوێت کامێرای سێڵفی مۆبایلە زیرەکەکان بە شێوازێکی جیاواز جێگیر بکات

 

مۆبایلە زیرەکەکان لەم ڕۆژانەدا بە کەمترین لێوارەوە دەخرێنە بەردەست بەکارهێنەران، هەروەها کامێرای سێڵفی لە شێوازی چاڵ بە زۆری جێگیر دەکرێت لە بەشی پێشەوەی مۆبایلە زیرەکەکان، داهاتووی مۆبایلە زیرەکەکانیش وادەبینرێت کامێرای سێڵفی لە ژێر ڕوونمادا جێگیر بکرێت، بەڵام دەرکەوتووە وەن پڵەس لە داهێنان نامەیەکی نوێدا بیرۆکەیەکی نوێ و جیاواز بەکار دەهێنێت بۆ جێگیر کردنی کامێرای سێڵفی لە مۆبایلە زیرەکەکاندا

 

وەن پڵەس تەکنەلۆژی(بە Shenzhenـیش ناودەبرێت) فایلێکی نوێ و داهێنان نامەیەکی نوێی لە WIPO (World Intellectual Property Office) بڵاو کردۆتەوە لە ژێر ناونیشانی ‘display apparatus’ و ئاماژەی بەوە کردووە کۆمپانیاکە دەیەوێت لە داهاتوودا کامێرای سێڵفی لە لێواری مۆبایلە زیرەکەکاندا جێگیر بکات

 

وەک هەمیشە، بۆ یەکەمین جار ڕێندەر کردن و دیزاینی کردنی داهێنانێکی نوێ لە لایەن پێگە و ماڵپەڕی LetsGoDigitalـەوە بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها بە پێی داهێنان نامە نوێیەکە بێت ئەم چارەسەرە زۆر هەرزانتر دەکەوێت لەسەر کۆمپانیاکان لە جیاتی ئەوەی ڕوونمای مۆبایلەکە چاڵ بکەن یاخوود نۆچی لەسەر جێگیر بکەن، یاخوود پێدەچێت بیرۆکەیەکی باشتر بێت لە تەکنەلۆژیای کامێرای ژێر ڕوونما بەهۆی پتەوی و نایابی جۆرایەتی کامێرای سێڵفی لە جێگیر کردنی لە لێوارەکانی مۆبایلە زیرەکەکەدا

 

تاوەکو ئێستا ناتوانین بڵێین وەن پڵەس مۆبایلێکی زیرەک لەم چەشنە و بەم جۆرەی کامێرای سێڵفییەوە نمایش دەکات؟، بەڵام وەک دەزانین تەکنەلۆژیای ژێر ڕوونما خاڵی لاوازی زۆرە و تووشی کێشەی زۆر دەبێت لە ڕووی جۆرایەتی، بۆیە بژاردەیەکی باش دەبێت ئەگەر بەم شێوەیە کامێرای سێڵفی جێگیر بکرێت، هەر چەندە نازانرێت کە ئەم جۆرەش خاڵی لاوازی چی دەبێت چوونکە هێشتا بەردەست نەخراوە، بەڵام بە پێی وتەی داهێنان نامەکە بێت لە ڕووی پتەوی و جۆرایەتییەوە باش و نایاب دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dfFZD5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە