مایکرۆسۆفت چاوی لەوەیە لە ئەگەری جێهێشتنی گووگڵ لە ئوسترالیا، خۆی شوێنی بگرێتەوە

وەک دەزانین مایکرۆسۆفت خاوەن دووەم گەورەترین بزوێنەری گەڕانە لە جیهاندا کە بزوێنەری Bingـە، لە کاتێکدا نادڵنیایی لەوەی گووگڵ بەردەوام دەبێت لە ئوسترالیا بەرز دەبێتەوە، کۆمپانیاکە هەستاوە بە قسە کردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نەتەوەکە Scott Morrison کرد، بۆ ئەوانەی بێ ئاگان لەم باس و خواسە، ماوەیەک پێش ئێستا حکومەتی ئوسترالیا ڕێکارێکی نوێی دەرکرد کە پێویستە ڕاگەیاندە میدیاییە گەورەکانی وەک گووگڵ پارە بدەن، بە پێی وتەی ماڵپەڕی ڕۆیتەرز بێت ئەمە بە شێوەیەکی بنەڕەتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووکیش ناچار دەکات پارە بدەن و پارەکە ڕاستەوخۆ دەڕواتە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی وڵاتەکە

 

 

بۆیە، کۆمپانیا گەورەکان ئەم یاسا نوێیەیەیان بە ”کار نەکردوو“ ناو بردووە ئاماژەیان بەوەدا ئەگەر یاسا نوێیەکان جێبەجێ بکرێت، هەندێک لە خزمەتگوزارییە گەورەکانی کۆمپانیاکانیان پاشەکشە پێ دەکەن، ئەمەش کشانەوەی بزوێنەری گووگڵ دەبێت لە ناوچەکە لە کاتێکدا 94%ـی گەڕانەکان لە ڕێگەی بزوێنەری گووگڵەوە لە نەتەوەکە ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت Satya Nadella، لە بارەی یاسا نوێیەکانەوە قسەی بۆ سەرۆک وەزیران کرد و خستیە ڕوو کە کۆمپانیاکە ئامادەیە لە ڕێگەی دووەم گەورەترین بزوێنەری گەڕان لە جیهاندا کە Bingـە جێگای گووگڵ بگرێتەوە و لە ناوچەکەدا گەڕان بەرفراوان دەکات، هەروەها وتەبێژەکەی مایکرۆسۆفت ئەم وتانەی پشت ڕاست کردەوە بەڵام ڕەتی کردەوە لە ئێستادا زانیاری زیاتر لە بارەی ئەم باسەوە بخاتە ڕوو، هەروەها بەداخەوە تاوەکو ئێستا گووگڵ هیچ وەڵامێکی لەسەر ئەم باسە نەبووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/39E5ueI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە