مۆبایلی نوێی کۆمپانیای Blackberry بە پشتگیری کردن لە تۆڕی نەوەی پێنجەم و تەختەکلیلی کلاسیکی لەم ساڵدا بڵاو دەکرێتەوە

 

هاوبەشی نێوان هەردوو کۆمپانیای Blackberry و TCL لە ساڵی ڕابردوو کۆتایی پێ هات، بەڵام تەنها چەند مانگێکی کەمی خایاند و کۆمپانیاکە هەنگاوێکی نوێی نا، OnwardMobility ڕایگەیاند کار لەسەر دیزاین کردن و فرۆشنی مۆبایلێکی نوێی Blackberry دەکەن لە ساڵی 2021، هەروەها ئێستا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە Peter Franklin پشت ڕاستی کردەوە کۆمپانیاکە ئامادەیە بۆ ئەو کارە و لە ئێستادا کاری لەسەر دەکات

 

مۆبایلە نوێیەکان ئاسان دەبن بۆ ناسینەوە، هەموویان لە ڕەقەکاڵاوە تەختەکلیلی Blackberry لە خۆ دەگرن و بە تەواوی لە ناوەوە مۆدێرن دەبن و پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکەن

 

لە ڕاستیدا و لە ئێستادا کۆمپانیاکە کار لەگەڵ کۆمپانیای Foxconn دەکات بۆ پەرەپێدانی یەکەمین مۆدێلەکان، مۆبایلەکە لە باکووری ئەمریکا و ئەوروپا بڵاو دەبێتەوە و لە ئاسیاش بەردەست دەبێت، لەم چوارچێوەیەدا کاتێکی دیاری کراو نییە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی بلاکبێری، بەڵام ئەوە زانراوە لەمساڵدا واتە لە (2021) دەبێت، بلاکبێری ئامانجی سەرەکی بریتییە لە ئاسایش لە مۆبایلە زیرەکەکاندا و پێدەچێت بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێبازە درێژەی کە چەندین ساڵە پەرەی پێ دەدات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jQxkIf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە