ئەپی تیک تۆک ئێستا بۆ Android TV بەردەستە

تیک تۆک لە کۆتاییدا بۆ پلاتفۆرمی Android TV واتە ئەو تەلەڤزیۆنە زیرەکانەی کە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر کراوە بڵاو کرایەوە، دەتوانیت کورتە ڤیدیۆکان لە ڕوونمایەکی قەبارە گەورەتردا ببینیت، بە پێی وتەی ماڵپەڕی 9to5 Google بێت ئەپەکە لە کۆگای Google Play بەردەست دەبێت بەڵام بۆ هەموو وڵاتەکان نا

تیک تۆک زۆر باش کار دەکات لەسەر Android TVـیەکان هاوشێوەی ئەپەکە کە بڵاو کرایەوە بۆ تەلەڤزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە شێوەی ستوونی هاوشێوەی مۆبایل ڤیدیۆکان دەگۆڕێت، هەروەها تێبینی ئەوە کراوە هاوشێوەی مۆبایل دەتوانیت بە بێ هەژماری کەسی تەماشای ڤیدیۆکان بکەیت و ئەو بەشە هەڵبژێریت کە خوازیاری خۆتە و لەو جۆرە ڤیدیۆیانەت پیشان بدات

 

 

زۆرینەی بەکارهێنەران کێشەیان هەیە لە نەچوونە ناوەوەی هەژمار یاخوود کار نەکردنی ئەپەکە لە وڵاتەکەیاندا، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە هەموو وڵاتانی جیهان بەردەست ببێت، هەروەها بە پێی تاقیکردنەوەی هەردوو ماڵپەڕی 9to5 Google و Android Police بێت کە کرۆمکاستیان لەگەڵ تەلەڤزیۆنەکە تاقی کردۆتەوە، بە تەواوی کاری کردووە بە بێ بوونی هیچ کێشەیەک، ئەگەر تاوەکو ئێستا تاقیت نەکردۆتەوە کە بزانیت لە وڵاتەکەدا کار دەکات یاخوود نەخێر، کرتە لێرە بکە و ئەپەکە بۆ سەر تەلەڤزیۆنە ئەندرۆیدەکەت دابەزێنە و تاقی بکەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3oN2fpU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە