ستۆدیۆی Activision دان بەوەدا دەنێت کۆکراوەی یارییەکانی Call Of Duty چی دیکە بۆ پلەیستەیشن 4ـی ڕەسەن گونجاو نییە

 

 

نوێترین کۆکراوەی یارییەکانی Call of Duty لەوانەیە ئێستا قەبارەی زۆر گەورە بێت بۆ بیرگە 500 گێگابایتییەکەی کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 ڕەسەن، بە پێی نوێترین بڵاو کراوەی Activision بێت لە بارەی Call Of Dutyـەوە، دەڵێت ئەگەر دەتەوێت نوێترین نوێ کردنەوەکانی Call of Duty: Warzone و تەواوی پاکێچەکانی هەردوو یاری Black Ops: Cold War و Modern Warfare لەسەر پلەیستەیشن 4 بەدەست بهێنیت، ئەوا دەبێت ئەو ناوەڕۆکانە بسڕیتەوە کە پێویست نین

 

 

یارییەکان ئاسانکاری دەکەن بۆ لابردنی مۆدێکی دیاری کراو، بۆ نموونە ئەگەر تۆ دەتەوێت یاری بە Warzone بکەیت، ئەوە دەتوانیت مۆدی تاک یاریزان، زۆمبی، مۆدی Arcade لە یاری Call Of Duty Black Ops بسڕیتەوە، بەڵام وا دیارە کەمێک پێکەنیناوی دەبێت کە ناتوانیت سێ یاری ( یان لە ڕاستیدا دوو یاری و نیو) لە هەموو یارییەکان تێکەڵ بکەیت، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بێت، پێدەچێت کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 لە جۆری Slim بژاردەیەکی باش بێت بە 1 تێرابایت بیرگەوە بە پێی وتەی ماڵپەڕی IGN بێت کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 بەمزووانە تووشی کێشە دەبێت، کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 بڕی 400 گێگابایت بیرگەی لێ بەردەستە، هەروەها کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 بڕی 667.2 گێگابایت بیرگەی لێ بەردەستە، وە بە پێچەوانەی پلەیستەیشن 4ـەوە پلەیستەیشن 5 ناتوانرێت بیرگەکەی فراوانتر بکرێت، بۆیە لەوانەیە تۆی خاوەنی کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5ـیش بیر لەوە بکەیتەوە لە نوێکردنەوەکان و بەشێکی زیاد کراوی یارییەکاندا بەشێکی بسڕیتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dNutyJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە