هەموو تایبەتمەندییەکان و نرخی مۆبایلی گالەکسی A52 4G دزەی پێ کرا

 

بە پێی نوێترین هەواڵی دزەپێکراو بێت لە بارەی مۆبایلی گالەکسی A52 4G، مۆبایلەکە چەند مانگێکی کەمی ماوە بۆ نمایش کردن، نرخی لە نێوان 9.3 ملیۆن VND بۆ 9.5 ملیۆن VND دەبێت کە 405 بۆ 410 دۆلاری ئەمریکی، مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 720 لەسەر جێگیر دەکرێت و کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات و خاوەن بیرگەیەکی قەبارە 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەبێت و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی دەبێت لە جۆری Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز

 

لە دواوەیدا مۆبایلەکە خاوەن 4 کامێرایە کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی 12 مێگاپێکسڵی و دوو کامێرای دیکەی 5 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە، هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری دەبێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات و بە هەر چوار ڕەنگی ڕەش و سپی و شین و پەمەییەکی کاڵ بەردەست دەخرێت

 

هەرچی جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم واتە 5G مۆبایلەکەیە نرخی نزیکی 11 ملیۆن VND دەبێت کە بە نزیکی دەکاتە 480 دۆلاری ئەمریکی، جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم چیپسێتی سناپدراگۆن 750G لەسەر جێگیر دەکرێت و بەهەمان تایبەتمەندییەکانی دیکەی جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم بەردەست دەخرێت، هەروەها جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم بارگاوی کەرەوەکەی بە هێزی 15 وات دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qboMOI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە