مۆبایلی گالەکسی A32 4G دەبێتە یەکەمین مۆبایلی ئاست ناوەندی سامسۆنگ پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی بەرزی ڕوونما بکات

 

 

لە دوای نمایش کردنی جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایلی گالەکسی A32 لە مانگی ڕابردوو، ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمی لە مۆبایلەکە ڕاگەیاند، جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم لە چەند ڕوویەکەوە جیاوازی هەیە لە جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم، هەروەها گالەکسی A32 دەبێتە یەکەمین مۆبایلی ئاست ناوەندی سامسۆنگ کە تێکڕای نوێ بوونەوەیەکی بەرزی ڕوونما لە خۆ بگرێت کە 90 هێرتزە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری Super Amoled لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ لە خۆ گرتووە، هەروەها بە پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە، ئەمە لە کاتێکدا جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەمی مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕوونی +HD، کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات و چیپسێتێکی هەشت ناووکی لە خۆ دەگرێت کە پێدەچێت MediaTek Helio G80 بێت، بە بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و دووەمیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوە بە هێزی 15 وات دەکات

 

 

 

بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت کە ڕەش و شین و وەنەوشەیی و سپین و سامسۆنگ نرخی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام مۆبایلەکە لە ڕووسیا نرخی RUB 19,990 کە بە نزیکی دەکاتە 268 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی RUB 21,990 کە بە نزیکی دەکاتە 294 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2NJqB7t
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە