سپەیس ئێکس 60 مانگی دەستکردی دیکە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

 

بە فەرمی سبەینێ سپەیس ئێکس 60 مانگی دەستکردی دیکە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات، ئێستا ژمارەی مانگە دەستکردەکان لە بۆشایی ئاسماندا گەشتە 1,145 مانگی دەستکرد، بەم شێوەیە SpaceX نزیک بۆتەوە لە ئامانجە سەرەتاییەکەی کە ڕەوانە کردنی 1,440 مانگی دەستکردە بۆشایی ئاسمان، بەڵام لە قۆناغی یەکەمی ڕەوانە کردنی Falcon 9 کێشەی هەبوو بۆ نیشتنەوە و لە جیاتی ئەوە کەوتۆتە نێو زەریاوە، ئەندازیارێکی SpaceX بە ناوی Jessica Anderson دەڵێت ”بەداخەوە و ئەم ڕووداوە ناگەڕێتەوە، بەڵام هەوڵ دەدەین لە قۆناغی دووەمدا بە شێوەیەکی ئاسایی ڕەوانەی بکەین و بینێشی نینەوە“

 

سەرەڕای ئەم شکستە، سپەیس ئێکس لە سەرەتای ئەم ڕۆژی چوار شەممەیە 60 مانگی دەستکردی دیکە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات، هەروەها Elon Musk وتی ”پێویستە 500-800 مانگی دەستکرد لە بۆشایی ئاسماندا هەبن پێش ئەوەی خزمەتگوزارییەکە کارا بکەن“، لە کاتێکدا ئامانجی سەرەتایی SpaceX بریتی بوو لە 1440 مانگی دەستکرد، بەڵام ئێستا پلانی وایە لە کاتی گەشتن بە ڕەوانە کردنی 12000 مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان پرۆژەکەی بە تەواوەتی کارا بکات

 

وەشانی تاقیکاری ئینتەرنێتی پرۆژەی Starlink لە سەرەتای ساڵی ڕابردوو بەردەست خرا بۆ وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا، هەروەها بە پێی وتەی SpaceX FCC بێت خزمەتگوزارییەکە لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە 10,000 کڕیاری هەبووە و بە شێوەیەکی سەرەتایی SpaceX بڕی 99 دۆلار وەردەگرێت بۆ کارا کردنی خزمەتگوزارییەکە، ئەمە جگە لەوەی حکومەتی ئوسترالیا ڕایگەیاندووە ساڵی داهاتوو هاوڵاتیانمان دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەر بگرن لە سەرتاسەری کیشوەرەکە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bcLMq6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە