پێدەچێت لە هاوینی ئەمساڵ سۆنی فراوانکردنی بیرگەی پلەیستەیشن 5 چالاک بکات

 

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Bloomberg بێت سۆنی لە هاوینی ئەمساڵ فراوانکردنی بیرگەی کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 چالاک دەکات، لە ڕێگەی نوێ کردنەوەیەکی firmware سلۆتی بیرگەی SSD پلەیستەیشن 5 چالاک دەکات کە لە ئێستادا ناچالاکە و کار ناکات، سۆنی بە ماڵپەڕی The Verge لە کاتی نمایش کردنی پلەیستەیشن 5ـدا لە بارەی ئەم باسەوە وتووە ”لە نوێ کردنەوەیەکی داهاتوودا بەردەست دەبێت“

 

سەرچاوەکانی بلوومبێرگ دەڵێن لەگەڵ نوێ کردنەوەیەک بۆ چالاک کردنی سلۆتی بیرگەی پلەیستەیشن 5 نوێ کردنەوەیەک بۆ خێراتر کردنی پانکەی ساردکەرەوەی پلەیستەیشن 5 ڕەوانە دەکرێت، چوونکە لە ئێستادا هیچ بیرگەیەکی SSD هێندەی ئەوەی پلەیستەیشن 5 خێرا نییە کە لە لایەن سێیەمەوە بەرهەم هێنرابێت، بۆیە دەبێتە هۆی گەرم داهاتنی زۆری کۆنسۆڵەکە و پێدەچێت سۆنی نوێ کردنەوەیەکیش بۆ خێراتر کردنی پانکەی ساردکەرەوەی پلەیستەیشن 5 ڕەوانە بکات

 

پلەیستەیشن 5 بە بیرگەیەکی 825 گێگاباتییەوە بەردەستە کە تەنها 667 گێگابایتی بەردەستە بۆ بەکارهێنان، وە قەبارەی یارییەکان گەورەتر و گەورەتر دەبن بۆ نموونە یارییەکانی Call Of Duty قەبارەیان بۆ سەروو 500 گێگابایت بەرز دەبێتەوە، پێدەچێت بەوهۆیەوە بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 5 پێشوازی لە بیرگەی دەرەکی بکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3st2qbX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە