نرخی جۆرێکی دەستکاری کراوی کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 دەگاتە نیو ملیۆن دۆلار

 

 

براندی Caviar کە براندێکە بەرهەمی کۆمپانیا جیاوازەکان بە خشڵ و زێڕی گران بەها ڕووپۆش دەکاتەوە و دەیخاتە بازاڕەوە، مانگی ڕابردوو جۆرێکی ناوازەی کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 ڕاگەیاند بە ناوی PlayStation 5 Golden Rock Edition کە بە زێڕی پێوانە 18 ڕووپۆش کراوە، ئێستا براندەکە نرخی ئەو جۆرە سنووردار کراوەی پلەیستەیشن 5 ئاشکرا کرد و نرخی بریتییە لە 499,000 دۆلار، بەڵێ نیو ملیۆن دۆلار!، براندەکە تەنها 9 دانە لەم جۆرە بڵاو دەکاتەوە، لەوانەیە لات سەیر بێت کەسێک ئەم بڕە پارەیە بات بە کۆنسۆڵێک بەڵام لەسەر ماڵپەڕی براندەکە ڕاگەیاندراوە 1342 کەس داوای کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 درووست کراو لە زێڕیان کردووە، یەکێک لەوانە یاریزانی بەناوبانگ LeBron James بووە و هەروەها بازرگانێکی ڕووسی کە لە دەرەوەی ڕووسیا دەژێت و بازرگانێکی بەناوبانگی IT لە ئەمریکا کە ناویان ئاشکرا نەکراوە

 

 

 

 

هەروەها ئاشکرای کردووە کێشی هەر دانەیەک لە کۆنسۆڵەکان دەگاتە 4.5 کیلۆگرام لە زێڕی پێوانە 18 و دەسکەکانی کۆنسۆڵەکە لە پێستی ڕەسەنی تیمساح داپۆشراون و هەندێک زێڕ لە خۆ دەگرن، هەروەها جۆری کاربۆن و چەرمی کۆنسۆڵەکە 99 دانەیان لێ درووست دەکرێت و جۆری کاربۆنی کۆنسۆڵەکە نرخی 5,830 دۆلار دەبێت و بە ڕیشاڵی کاربۆنی پلەدار ڕووپۆش کراوە

 

 

 

جۆری چەرمی کۆنسۆڵەکە بە چەرمی ڕەسەنی تیمساح و بە ڕەنگی ڕەش داپۆشراوە و نرخی بریتییە لە 8,140 دۆلار و کاڤیار دەسکەکانیشی لە کاربۆن و چەرم درووست کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆنسۆڵەکان یەک بن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Nfsusp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە