سۆنی 4.5 ملیۆن دانەی لە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 لە سەرانسەری جیھاندا فرۆشتووە لە ساڵی ڕابردوو

 

سۆنی لە ڕاپۆرتی داهات و قازانجی کۆمپانیاکە دەڵێت 4.5 ملیۆن دانەی لە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 لە سەرانسەری جیھاندا فرۆشتووە، بەهۆی زۆری فرۆشی کۆنسۆڵەکە لە جیهاندا لە مانگی 11ـی پار ساڵەوە کە کۆنسۆڵەکە نمایش کراوە بەدەست خستنی زۆر قورس بووە و نرخی زۆر بەرز بۆتەوە

 

 

خواست لەسەر کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە بەراورد بە پار ساڵ، لە چارەکی چوارەمی پار ساڵ تەنها 1.4 ملیۆن دانە لە سەرانسەری جیھاندا لە کۆنسۆڵەکە فرۆشراوە، کە ڕێژەی 77% کەمترە بەراورد بە هەمان چارەک لە ساڵی 2019، هەروەها فرۆشی کۆنسۆڵەکە لە چارەکی پشوو(چارەکی چوارەم) کەمتر بووە لە چارەکی سێیەم

 

 

بازرگانی سۆنی لە بواری گەیمینگدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر باش بووە، بە شێوەیەک شیکەرەوە Daniel Ahmad تێبینی کردووە باشترین چارەکی پێشوو واتە چارەکی چوارەمی پار ساڵ باشترین چارەکی مێژووی پلەیستەیشن بووە، داهات بە نزیکی 40% بەرزتر بۆتەوە و گەیشتووەتە 883.2 ملیۆن یەن(بەرامبەرە بە 8.4 ملیار دۆلاری ئەمریکی) و قازانج 50% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 80.2 ملیار یەن(763.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بەهۆی فرۆشتنی زیاتری یاری، بەشدار بووانی خزمەتگوزاری PlayStation Plus و زیاتریش

 

هەروەها سۆنی دەڵێت بەهۆی پلەیستەیشن 5ـەوە زیانی بەرکەوتووە، بەهۆی ئەوەی نرخی پارچەی ڕەقەکاڵاکانی پلەیستەیشن 5 زیاتر لەوە دەکات وەک لەوەی ئێستا دەیفرۆشێت، ناچار بووە بەهۆی نرخی ستراتیژی بازاڕەوە، مەبەست لێی نرخی ئێکس بۆکس Series Xـە کە ئەگەر نرخی لەو بەرزتر بوایە بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر فرۆشی کەمی دەکرد

 

وەک بیر خستنەوەیەک لەو چارەکەی کە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 نمایش کرا بەهەمان شێوەی پلەیستەیشن 5 توانرا لە سەرانسەری جیھاندا 4.5 ملیۆن دانەی لێ بفرۆشرێت، هەروەها سەبارەت بە ئێکس بۆکس لە هەفتەی ڕابردوودا داهاتی خۆی بڵاو نەکردەوە، بەڵام ڕایگەیاند داهاتی ڕەقەکاڵای ئێکس بۆکس 86% زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3oJ87k2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە