لاپتۆپی 2in1ـی LG Gram 360 بە لە خۆ گرتنی نەوەی یازدەهەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵەوە نمایش کرا

 

 

ئێڵ جی دەستی کردووە بە فرۆشتنی جۆرە باشتر کراوەکانی لاپتۆپەکانی LG Gram لە ئەمریکا، وە ئێستا لە وڵاتی کۆریای باشوور کە نیشتیمانی خۆیەتی، لاپتۆپی 2in1ـی LG Gram 360 نوێ کردەوە و بە هەردوو قەبارەی 14 ئینج و 16 ئینج بەردەست دەخرێت

 

ڕوونمای قەبارە 14 ئینجی لاپتۆپەکە لە جۆری WUXGA IPSـە بە ڕوونی 1920 * 1200 پێکسڵ، هەروەها ڕوونمای قەبارە 16 ئینج لە جۆری WQXGA IPSـە و بە ڕوونی 2560 * 1600 پێکسڵ و هەردوو جۆرە قەبارەی ڕوونماکە ڕەهەندیان 16:10ـیە

 

پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵی Intel Core i5-1135G7 لەسەر جێگیر دەکرێت و گرافیک کاردەکەی لە جۆری ناوەکی Intel Iris Xe دەبێت، هەروەها بە ڕامی 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x بەردەست دەخرێت کە خێرایی بەرز کراوەتەوە بۆ 4,266MHz، هەروەها بە بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری NVMe SSD بەردەست دەخرێت

 

 

دوو بڵندگۆ بە هێزی 2 وات لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی HD Audio و DTS:X Ultra، هەروەها بۆ پەیوەندییەکان پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت لەگەڵ یەک دەرچەی USB 3.1 و دوو دەرچەی USB Type-C

 

هەردوو مۆدێلەکە وێبکامی ئێچ دی لە خۆ دەگرن و بە تەختەکلیلی backlit بەردەست دەخرێن و پشتگیری لە Windows gestures دەکەن لە کاتی بەکارهێنانی لاپتۆپەکە بە شێوەی دەست لێدان(تەچ)، مۆدێلی 14 ئینج پاترییەکی 72Whr لە خۆ دەگرێت و مۆدێلی 16 ئینج پاترییەکی 80Whr لە خۆ دەگرێت

 

 

لاپتۆپەکە خاوەن بڕوانامەی MIL-STDـە کە مانای وایە 7 جۆر تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجام دراوە و سەرکەوتوو بووە تیایدا و تاقیکردنەوەی بریتی بوون لە شۆک، تۆز، پلەی گەرمی بەرز، پلەی گەرمی نزم، لەرینەوە، نزمی پەستان، خوێی پاشەڕۆ

 

نرخی مۆدێلی قەبارە 14 ئینج بریتی دەبێت لە KRW 2.09 million کە بە نزیکی دەکاتە 1,879 دۆلاری ئەمریکی و بە ڕەنگی سەوز و ڕەش بەردەست دەخرێت، هەرچی مۆدێلی 16 ئینجە نرخی بریتی دەبێت لە KRW 2.24 million کە بە نزیکی دەکاتە 2,014 دۆلاری ئەمریکی و بە ڕەنگەکانی ڕەش و سیلڤەر بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ujFr4W
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە