بە فەرمی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی 2021 بە دوو جۆری جیاواز بڵاو کردەوە

 

 

بە فەرمی مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ دوو جۆری نوێی ئۆفیسی ڕاگەیاند، جۆرێکی ئاسایی ئۆفیسی 2021 لەگەڵ جۆری LTSC بۆ بەکارهێنەرە بازرگانەکان، هەردوو جۆرەکەی لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری Windows و macOS بەردەست دەبێت و هاوشێوەی ئۆفیسی 2019 دیزاین کراوە بۆ ئەو کەسانەی نایانەوێت بەشداری لە خزمەتگوزارییە جیاوازە هەورییەکانی مایکرۆسۆفت 365 بکەن

 

مایکرۆسۆفت هێشتا بە تەواوی هەموو وردەکارییەکان و زانیارییەکانی لە بارەی ئۆفیسی 2021ـەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جۆری LTSC(Long-term servicing Channel) پاڵپشتی دۆخی تاریک، تایبەتمەندییەکانی ڕیزی داینامیکی، XLOOKUP لە Excel لە خۆ دەگرێت، هەروەها ئۆفیسی 2021ـیش هەمان ئەم تایبەتمەندییانە لە خۆ دەگرێت

 

 

چاوەڕێی هیچ گۆڕانکاریەکی سەرەکی ڕووکاری بەکارهێنەر مەکە لێرە، یان باشتر وایە بڵێین دۆخی تاریک گۆڕانکارییە دیارەکە بە دیاری کراوی، بەڵام مایکرۆسۆفت هێشتا جەخت لەسەر زۆربەی ڕووکار و تایبەتمەندیەکانی خزمەتگوزاری هەوری مایکرۆسۆفت 365 دەکاتەوە تاوەکو ئۆفیسی ئاسایی

 

درووست کردنی جۆری LTSC بۆ بازرگانەکان ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی هەموو بازرگانەکان نایانەوێت لە خزمەتگوزاری هەوری مایکرۆسۆفت 365ـدا بەشداری بکەن، بەڵام Jared Sparto لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی The Verge دەڵێت”لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو کڕیارێکی زۆر بەرەو خزمەتگوزارییە هەورییەکە ڕۆشتووە، بەڵام هەندێک لە کڕیاران سیناریۆی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی وا هەست بکەن ناتوانن بە شێوەیەکی هەوری سوود لە خزمەتگوزارییەکە ببینن“

 

ئۆفیسی LTSC ئێستا تەنها بۆ 5 ساڵ پشتگیری دەکرێت لە جیاتی 7 ساڵ کە مایکرۆسۆفت بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ ئۆفیسی دابین کردووە، نرخەکان بۆ Office Professional Plus و Office Standard و ئەپە تاکەکان بە ڕێژەی 10% زیاد دەکات بۆ کڕیارە بازرگانییەکان، نرخی ئۆفیس بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی و بازرگانی بچووک هەر وەک خۆی ماوەتەوە

 

هەروەها مایکرۆسۆفت پلانی وایە لە مانگی 4 ئەمساڵ وەشانێکی پێشبینین بۆ ئۆفیسی LTSC بەردەست بخات، پێش ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوەتی بڵاوی بکاتەوە، بەڵام وەشانی ئاسایی ئۆفیسی 2021 وەشانی پێشبینینی لێ بەردەست ناخرێت، هەروەها هەردوو جۆرە نوێیە ئۆفیسەکە بە هەردوو جۆری 32bit و 64bit بەردەست دەخرێن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3axyHsv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە