مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ کە مۆدێلی 2019 و دواترن 4 ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشیان پێ دەگات

 

 

سامسۆنگ هەنگاوێکی گەورە دەنێت بە ئەنجام دانی بڕیاڕێک، ئەویش بریتییە لە درێژکردنەوەی ماوەی ڕەوانە کردنی وەشانی ئاسایشی مانگانە بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی

 

هەموو مۆبایلەکانی سامسۆنگ واتە لە زنجیرەکانی Z, S, Note, A, XCover,Tab و ئەوانەی کە ساڵی 2019 و دواتر نمایش کراون 4 ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەیان پێ دەگات، بەم پێیە بێت زیاتر لە 40 مۆبایل لە زنجیرە جیاوازەکان دەگرێتەوە

 

ئێستا ئەمە نوێ کردنەوەی ئاسایشە، نەوەک نوێ کردنەوەی وەشانی ئەندرۆید یاخوود ڕووکار، سامسۆنگ لەم دواییەدا بەڵێنی دا سێ وەشانی ئەندرۆید ڕەوانەی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی بکات، بەڵام ئەوە بۆ هەمووان بەردەست نییە

 

نوێ کردنەوەکانی ئاسایش دەکرێت چارەک یاخوود مانگانە بێت و پێدەچێت زیاتریش بخایەنێت بە پێی جۆری ئامێرەکە، ئەمە لیستی تەواوەتی ئەو مۆبایلانەیە کە 4 ساڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشییان پێ دەگات:

 

زنجیرەی ئێس:

S10

+S10

S10e

S10 5G

S10 Lite

S20 5G

S20+ 5G

S20 Ultra 5G

S20 FE 5G

S21 5G

S21+ 5G

S21 Ultra 5G

زنجیرەی نۆوت:

Note10

+Note10

Note10+ 5G

Note20 5G

Note20 Ultra 5G

 

زنجیرەی مۆبایلی چەماوە:

Fold

Z Fold2 5G

Z Flip

Z Flip 5G

 

زنجیرەی ئەی:

A10e

A20

A50

A11

A21

A51

A51 5G

A71 5G

 

زنجیرەی تابلێت:

Tab Active Pro

Tab Active3

Tab A 8 (2019)

Tab A with S Pen

Tab A 8.4 (2020)

Tab A7

Tab S5e

Tab S6

Tab S6 5G

Tab S6 Lite

Tab S7

+Tab S7

 

زنجیرەی ئێکس کەڤەر:

XCover FieldPro

XCover Pro



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bxUYp4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە