ئەپڵ لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ پێش سامسۆنگ کەوتەوە لە ڕەوانە کردنی مۆبایلی زیرەک بۆ بازاڕەکانی جیهان بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2016ـەوە

 

ئەپڵ توانی پێشەنگی ڕەوانە کردنی مۆبایلی زیرەک بۆ چارەکی چوارەمی ئەمساڵ داگیر بکات و پێش کۆمپانیای سامسۆنگ بکەوێتەوە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2016ـەوە، کۆمپانیای توێژینەوەی مارکێتی جیهانی Gartner پێشبینی دەکات ئەپڵ نزیکەی 80 ملیۆن مۆبایلی لە چارەکی چوارەمی ساڵی پار ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردبێت، ئەم چارەکە و ژمارەیە، یەکێکە لە باشترین چارەکەکان بۆ ئەپڵ، یارمەتی دەر بوو لە پێشکەوتنی بەسەر کۆمپانیای سامسۆنگدا کە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2016ـەوە پێشی نەکەوتۆتەوە

 

سامسۆنگ هەر چەندە لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ لە دوای ئەپڵەوە بوو، بەڵام بە کۆی گشتی لە ساڵەکەدا زۆرترین ڕەوانە کردنی مۆبایلی بۆ بازاڕەکانی جیهان هەبووە، بەڵام ڕەوانە کردنی مۆبایلی 14.6% کەمی کردووە لە چارەکەکاندا و بەراورد بە ساڵانە 11.8% کەمی کردووە، لە کاتێکدا ئەپڵ ڕەوانە کردنی مۆبایلە زیرەکەکانی 14.9% زیادی کردووە، هەروەها فرۆشی 3.3% زیاد دەکات ساڵانە بە شێوەیەکی ڕێژەیی

 

ئەوەی کە Gartner پێشنیاری کردووە ئەوەیە ئایفۆن 12 ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لەم سەرکەوتنەدا، واتە فلاگشیپەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ نەیانتوانیوە پێش فلاگشیپەکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بکەوێت لە ڕەوانە کردنی بۆ بازاڕەکانی جیهان، وە ئەگەر سەرنج بدەین تەنها ئایفۆن نەبووە، بەڵکو ماکیش هۆکار بووە و وەک دەبینین قەبارەی ڕەوانە کردنی ئەپڵ بۆ بازاڕەکانی جیهان بەڕێژەی 45% زیادی کردووە لە ساڵی 2020 و 16.6% زیادی کردووە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2020 بەراورد بە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردووی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MmEFmM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە