تێسلا نزیکەی 135,000 ئۆتۆمبێل بەهۆی کێشەی Touch Screen لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە

تێسلا لەسەر فشاری NHTSA(بەڕێوبەرایەتی سەلامەتی ڕێگای گشتی و نیشتیمانی سەر بە حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکایە) چەندین ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە، ڕۆژنامەی Wall Street Journal لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کۆمپانیای درووستکەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا بە نزیکی 135 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە بەهۆکاری کێشەی کار نەکردنی (تەچ-دەست لێدان) و ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری Model S لە نێوان مۆدێلی 2012 بۆ 2018 و Model X لە مۆدێلی نێوان 2016 بۆ 2018ـن وەک ئەوەی NHTSA ئاماژەی پێ کردبوو، ئەو مۆدێلانەی کە چیپی Tegra 3ـیان لەسەر جێگیر کراوە مەترسی لەدەستدانی کارە سەرەکییەکانی ڕوونمای ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر بوو ئەگەر بیرگە 8 گێگابایتییەکەیان لە جۆری eMMCـیان دەر بکردایە، دەبووە هۆی لەدەستدانی بینینی کامێرای دواوەی ئۆتۆمبێلەکە، کار نەکردنی ڕێکخستنەکانی deforest و زیاتریش، ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژی 30 مانگی 3ـەوە لە بازاڕەکان کشانەوەیان دەست پێ دەکات و چارەسەر کردنی کێشەکە لە لایەن تیمی تەکنیککارانی تێسلا بە خۆڕایی دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2NOsak3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە