ئافرەتێک لە ڕێگەی سەرهێڵەوە داوای مۆبایلی ئایفۆن 12 پرۆ ماکس دەکات، بەڵام لە جیاتی مۆبایلەکە خواردنەوەیەکی ماستی بە تامی سێو پێدەگات

 

 

هەموومان ئاشناین بەوەی دڵنیا بینەوە لە کاتی داواکردنی کاڵایەک لە ڕێگەی سەرهێڵەوە لە سەرچاوەیەکی ڕەسەنەوە کاڵاکەمان پێ بگات، ئافرەتێک لە وڵاتی چین لە ڕێگەی سەرهێڵەوە داوای مۆبایلی ئایفۆن 12 پرۆ ماکسی بە نرخێکی زۆر کردووە، بەڵام لە جیاتی ئەوە خواردنەوەیەکی شێوە ماستی بە تامی سێو لە نێو پاکەتی مۆبایلەکەدا بوونی هەبووە، ڕووداوەکە نەوەک هەر ناخۆش بووە، بەڵکو ئازاردانێک بووە بە خەرج کردنی ئەو بڕە پارە زۆرە سوپرایزێکی ئاوها ناخۆش ڕوبەڕووت ببێتەوە

 

دوای ئەوەی لە ڕێگەی سەرهێڵ و لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئافرەتێکی چینی بە بڕی زیاتر لە 1,500 دۆلار داوای مۆبایلی ئایفۆن 12 پرۆ ماکس دەکات و لە جیاتی ئەوە خواردنەوەیەکی شێوە ماستی بە تامی سێو پێدەگات ڤیدیۆیەک لە تۆڕی Weibo بڵاو دەکاتەوە و ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە مۆبایلەکەی لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵەوە لەو وڵاتە داوا کردووە نەوەک فرۆشیارە سەرهێڵییەکانی لایەنی سێیەم، Liu ڕوونی دەکاتەوە کە پاکێجەکە ڕاستەوخۆ نەگەیەندراوەتە بەردەم دەرگای ئافرەتەکە، Apple و Express Mail ، دڵنیای لەوە دەدەن ئایفۆن 12 پرۆ ماکس گەیەندراوە ئەو جێگایەی کە ئافرەتەکە دیاری کردووە، بەڵام Liu بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەرگیز ئایفۆنەکەی پێنەگەشتووە و لەبری ئەوە خواردنەوەیەکی شێوە ماستی بە تامی سێو گەیەندراوەتە خاتوونەکە، لەکاتێکدا کەس نازانێت ئایە ئەمە دزییە و کەی ڕوویداوە؟، ئەم باسە دۆسییەیەکی لە لای پۆلیسی ناوخۆ بۆ کراوەتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dXK9Q7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە