ئەمە یەکەمین تەماشاکردنی ڕووکاری بەکارهێنەری ئاگانامەکان و ڕوونمای داخستنی وەشانی ئەندرۆید 12ـیە

 

 

گووگڵ ماوەیەکی کەم پێش ئێستا وەشانی پێشبینینی ئەندرۆید 12ـی بۆ مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ بەردەست خست، ئێستا پێگەی XDA Developers دەگەڕێن بە دوای دۆزینەوەی تایبەتمەندی نوێ و چەند تێبینییەکان کردووە، وەک گۆڕانکاری گەورە لە ڕووکاری ئاگانامەکان و ڕوونمای داخستن یاخوود قفڵ کردن کە پێی دەوترێت Look Screen کردووە

 

تێبینی: ئەم وێنانە وێنەی فەرمی نین و گووگڵ بە ئەنقەست وێنەی تەواوەتی ڕووکارەکە لە وەشانی پێشبینیندا دانانێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی شێوازی ڕووکارە نوێیەکە ئاشکرا نەبێت، بۆیە پێدەچێت ئەم شێوازە گۆڕانکاری بەسەردا بێت و وەک خۆی نەمێنێت لە کاتی بڵاو کردنەوەی وەشانی جێگیری ئەندرۆید 12

 

هەفتەی ڕابردوو ئەم وێنەیە دزەی پێ کرا و باوەڕ وابوو ئەم وێنەیە بەشی ئاگانامەکانی وەشانی ئەندرۆید 12ـیە و وا دەردەکەوت کە ئاگادارت بکاتەوە لە بەکارهێنانی کامێرا و مایکرۆفۆن لە مۆبایلەکەتدا هاوشێوەی سیستەمی iOS، هەروەها جێگای ڕۆژ و بەروار ئاڵوگۆڕ کرابوو

لە ڕۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەی ڕابردوو پێگەی XDA Developers ئاشکرای کرد گووگڵ کار لەسەر دیزاین کردنەوەی سیستەمی ئەندرۆید دەدات لە وەشانی ئەندرۆید 12، بە دیزاین کردنەوەی زۆرینەی بەشەکان وەک Always on display, Lock Screen, Lock Pattern View و زیاتریش، وە پاش بڵاو کردنەوەی یەکەمین وەشانی پێشبینینی ئەندرۆید 12، توانیویانە پشت ڕاستی بکەنەوە کە ئەم گۆڕانکارییانە لە ژێر پەرەپێداندان، بەڵام هێشتاش نەیانتوانیوە هەموو ئەمانە کار پێ بکەن

 

هەر وەک پێشووتر ڕوونمان کردەوە، گووگڵ کار لەسەر دیزاین کردنەوەی ڕوونمای داخستن واتە Lock Screen دەکات لە وەشانی ئەندرۆید 12، هەندێک بە گۆڕانکارییە گونجاوەکان بریتین لە دانانی کاتژمێرە دیجیتاڵییەکە لە ناوەڕاست و پێشەوە و خستنە سەرەوەی ژمارەی کاتژمێرەکان بۆ سەر خوولەک و گەورە کردنی فۆنتەکەی، هەروەها لە تایبەتمەندی Always on displayـدا ئاگانامەکان گوازراونەتەوە بەشی سەرووی لای چەپ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aDwU54
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە