بە فەرمی گووگڵ پێشبینینێکی سەرەتایی ئەندرۆید 12 بۆ گەشەپێدەران بەردەست کرد

 

بە فەرمی ئەمڕۆ گووگڵ یەکەمین وەشانی پێشبینین واتە Preview بۆ گەشەپێدەران لە وەشانی ئەندرۆید 12 بەردەست کرد، ئەمە سەرەتای 7 مانگ پرۆسەی وەشانی تاقیکاری دەبێت و بە شێوەیەکی گشتی لە دەوروبەری مانگی 9 هەموو ساڵێک وەشانی جێگیر لە وەشانی نوێی ئەندرۆید بەردەست دەخرێت، لەمساڵدا وەشانەکە پشتگیری لە مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ 2 ناکات و لە گووگڵ پێکسڵ 3 و 3a بەرەو سەرەوە پشتگیری لێ دەکات، هەروەها ئەوەی جێگای سەرنجە لە ADT-3 Developer Kit هەمان وەشان بۆ تەلەڤزیۆنەکانی ئەندرۆید بەردەستە لە کاتێکدا لە ئێستادا ئەو کرۆم کاستانەی لەگەڵ تەلەڤزیۆنەکانی گووگڵدا کار دەکەن هێشتان وەشانی ئەندرۆید 10ـیان لەسەر جێگیر کراوە بە شێوەیەکی گشتی

 

کەواتە چی نوێ هەیە؟، زۆر قورسە لە ئێستادا پێشبینی بکەین بۆ وەشانەکە چوونکە بڵاو کراوەکەی گووگڵ وەک هەموو جارێک لەم قۆناغەدا هیچ بەڵگەنامەیەک یاخوود وێنەیەک لە خۆ ناگرێت، بەڵام گووگڵ ئاماژە بە چەند تایبەتمەندییەکی نوێی سەرنج ڕاکێش لە وەشانە نوێیەکە دەدات و دەڵێت”بە شێوەیەکی مۆدێرنانە دیزاینی ئاگانامەکان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی بۆ بەکارهێنەران ئاسانتر بێت و کاری زیاتر بکات“، بۆیە لەوانەیە ئەم وتەیە ئەو وێنانە پشت ڕاست بکاتەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا دزەی پێ کرا لە وەشانی ئەندرۆید 12

 

 

لە لایەنی جێبەجێکردن(Performance)ـەوە، بزوێنەری Android RunTime کە کار و هێز بە هەموو ئەو ئەپانە دەبەخشێت کە یاری نین، لەمەودوا نوێ کردنەوەکانی ڕاستەوخۆ لە کۆگای گووگڵ پلەیەوە بەردەست دەبێت، لە کاتێکدا لە پێشووتردا پێویستی بە نوێ کردنەوەی تەواوی سیستەمەکە هەبوو بۆ ئەوەی نوێ ببێتەوە، گووگڵ دەڵێت ”لە وەشانی ئەندرۆید 12 دەتوانیت ART نوێ بکەیتەوە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای جێبەجێ کردن، باشتر ڕام کار پێ بکات، هەروەها کردارەکانی Kotlin خێراتر بکات، هەموو ئەمانە بێ نوێ کردنەوەی تەواوی سیستەمەکە“

 

ئەندرۆید 12 پشتگیری لە فۆرماتێکی نوێی وێنە دەکات کە فۆرماتی AVIFـە، بنەچەکراوە لەسەر فۆرماتی ڤیدیۆی AV1 کە سەرچاوە کراوەیە، لە لایەنی ئاسایشی وەشانە نوێیەکە، WebVewـی Android هەمان ڕەفتاری Cookiesـەکانی “SameSite” وەک Chrome لەخۆ دەگرێت، واتە Cookiesـەکانی لایەنی سێیەم کە بێ نیشانە بن بلۆک دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3s12CPq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە