مایکرۆسۆفت ئەپێکی نوێی ئێکس بۆکس بۆ ویندۆز تاقی دەکاتەوە، لەگەڵ تاقیکردنەوەی ڕوونی 1080 پێکسڵ بۆ خزمەتگوزاری xCloud

 

 

خزمەتگوزاری هەوری یارییەکان داهاتووی یارییەکانن، لەوانەیە بۆ نموونە تۆ توانات نەبێت کۆنسۆڵی Xbox Series X بکڕیت، بەڵام دەتوانیت زۆرینەی یارییەکان تاقی بکەیتەوە لە ڕێگەی ئامێرێکی دیکەوە بە شێوەی هەوری، بەڵام بێگوومان هەندێک سنوورداری بۆ ئەم باسە هەیە، خۆشبەختانە وردە وردە لە ڕێگەی نوێ کردنەوە و زیاد کردنی تایبەتمەندی نوێ ئەم سنووردارییە کەم دەبێتەوە

 

یەکەمین نوێکاری کە مایکرۆسۆفت بە نیازە ئەنجامی بدات بریتییە لە بڵاو کردنەوەی ئەپێک بۆ ویندۆز بە ناوی Xbox Game Streaming، ئەم ئەپە لەسەر ویندۆز تەنها ڕێگەت پێ نادات یارییەکانت لە ڕێگەی هەورییەوە کار پێ بکەیت لەسەر خزمەتگوزاری xCloud ئەزموونی بکەیت لەسەر ئەو ئامێرەی کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز 10 دەکات، بەڵکو ڕێگەت پێدەدات یارییەکانت لەسەر هەردوو کۆنسۆڵی Xbox Series X و Xbox Series S بە شێوەی هەوری ئەنجام بدەیت ئەگەر خاوەنی کۆنسۆڵەکان بیت، ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بەردەست نییە بەڵام پێگەی The Verge تاقی کردۆتەوە و ئەم تایبەتمەندییەی خستۆتە ڕوو

 

ئەپی بڵاو نەکراوەی Xbox Game Streaming

 

ئەم ئەپە شتێکی نوێ نییە وەک نوێ، چوونکە لە ساڵی ڕابردووەوە دەزانین مایکرۆسۆفت کار لەسەر ئەپێکی وەها دەکات، نەک تەنها ئەزموونی خزمەتگوزاری هەوری xCloud بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز 10 دەکات دەگەیەنێت، بەڵکو کار لەگەڵ ئەو ئامێرانەش دەکات کە کار لە ARM دەکەن، مانای وایە دەتوانیت لە ڕێگەی تابلێت و لاپتۆپە ARMـەکەت یارییەکان ئەنجام بدەیت، ئەم ئەپە چەند تایبەتمەندییەکی نوێ لە خۆ دەگرێت وەک پشتگیری کردن لە دەست لێدان(تەچ) واتە بە بێ دەسک یاری بکەیت و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Gyro

 

کار پێ کردنی خزمەتگوزاری xCloud لەسەر ئامێرێکی ARM

 

دووەمین باش کردن بریتییە لە بەرز کردنەوەی ڕوونی خزمەتگوزارییەکە لە ڕوونی 720 پێکسڵەوە بۆ 1080 پێکسڵ بە پێی وتەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Windows Central، زۆر سوود بەخش دەبێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بۆ دەرخستنی ئەم ڕوونییە بەرزە لە نێو ڕوونمایەکی بچووکدا، ئەگەر خێرایی ئینتەرنێتەکەت ڕێگەت پێ بدات

 

کار کردنی خزمەتگوزارییەکە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3q2FbEe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە