سناپ چات دەڵێت ڕکابەرەکەی تیک تۆک مانگانە 100 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە

 

سناپ چات دەڵێت ئەو تایبەتمەندییەی کە ڕکابەری تیک تۆک دەکات و تایبەتمەندی Spotlightـە لە مانگی ڕابردوو 100 ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە، ئەمەش تەنها لە دوای دوو مانگ دێت لە ڕاگەیاندی تایبەتمەندییەکە و ئاماژە بە سەرکەوتنێکی گەورە دەکات بۆ تایبەتمەندییەکە لە نێو سناپ چات و بۆ ڕکابەری تیک تۆکیش

 

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سناپ چات Evan Spiegel لە کاتی ئاشکرا کردنی داهاتی چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو وتی ”ئێمە زۆر بە دڵخۆشییەوە سەرسام بووین بە تەوژمەکە“

 

هەرچەندە وا دیارە تیک تۆک پێشەنگی ئەم جۆرە خزمەتگوزارییانەی لە جیهاندا گرتووە و تەنها لە مانگی 6 ساڵی ڕابردوو 100 ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە بە تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وە وا دیارە لەو کاتەشەوە لە گەشەی بەردەوام دایە و لە گەشە ناوەستێت، بەڵام سەرۆکی ئینستاگرام وتی ”دڵخۆش نیم بە چالاکییەکانی تایبەتمەندی Reels بۆ ڕکابەری کردنی ئەوانی تر“

 

سناپ چات پارەیەکی زۆری دیاری کرد بۆ ئەو درووستکەر و خاوەن ڤیدیۆیانەی کە زۆرترین بینەریان هەی، ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگێک لە سەرتاسەری جیهاندا ڤیدیۆ بڵاو دەکەنەوە لە خزمەتگوزارییەکەدا و بڕیاری داوە بڕی 1 ملیۆن دۆلار ڕۆژانە بکاتە خەڵات بۆ کەسەکە، هەروەها هەندێک درووستکەری ڤیدیۆکان خزمەتگوزارییەکە بە ڕێگایەکی ئاسان دەبینن بۆ کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارە زۆرە و Spiegel دەڵێت ”ئێستا ڕۆژانە درووستکەرانی ڤیدیۆ بە نزیکەی 175,000 ڤیدیۆ لە ڕۆژێکدا بڵاو دەکەنەوە“

 

جێی ئاماژەیە پێشووتر سناپ چات سەرنجی لەسەر بەکارهێنەری مانگانە بوو، ئێستا سەرنجی زۆرتر لەسەر بەکارهێنەری ڕۆژانەیە، لەم چارەکەدا ڕۆژانە 265 ملیۆن کەس ڕۆژانە سناپ چاتیان بەکارهێناوە، لە کاتێکدا لە چارەکی پێشوودا ڕۆژانە 249 ملیۆن کەس سناپ چاتیان بەکار هێناوە لە سەرتاسەری جیهاندا

 

هەروەها بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سناپ چات دووبارە دەڵێت “لە کاتێکدا هێشتا زۆر زووە لە پێشکەوتنی ئەم پلاتفۆرمە نوێیە لە ناوەڕۆکدا، ئێمە بە ئەنجامی سەرەتایی زۆر هاندراین و پەرۆشین بۆ زیاتر فراوانکردنی دەرفەتی پارە کۆکردنەوە لە داهاتوودا“

(مەبەست لێی ئەو بڕە پارەیەیە کە دەدرێتە درووستکەری ڤیدیۆکان مانگانە)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/36Io0RB
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە