دەتوانیت 100 ڕۆژ مۆبایلە چەماوەکانی Galaxy Z Fold 2 و Galaxy Z Flip بەکار بهێنیت و پاشان بیگەڕێنیتەوە

 

 

سامسۆنگ ماوەی گەڕاندنەوەی نوێترین مۆبایلە چەماوەکانی کە Galaxy Z Fold2 و Galaxy Z Flipـن درێژ کردەوە بۆ 100 ڕۆژ، کۆمپانیاکە دەڵێت ”کڕیارانی هەردوو مۆبایلە چەماوەکە دەتوانن ئەم دوو ئامێرە بکڕن و بۆ ماوەی زیاتر لە 3 مانگ بەکاری بهێنن و بیگەڕێننەوە و پارەی تەواو وەر بگرنەوە“، وە سامسۆنگ ئەم پرۆگرامە نوێیە ناودەبات بە ‘بکڕە و تاقی بکەوە’، لە سەرەتادا کۆمپانیاکە ماوەی 15 ڕۆژی دیاری کردبوو بۆ تاقیکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکانی

 

وتەبێژێکی سامسۆنگ لە لێدوانێکدا وتی”ئەم دەست پێشخەرییە نوێیە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە هەوڵ بدەن و ببینن ئەگەر ئامێری چەماوە بۆ ئەوان گونجاو بێت، وەک بەشێک لە پابەندبوونی سامسۆنگ بۆ ئەوەی ئامێرە مۆبایلە چەماوەکان زیاتر بۆ هەمووان بەردەست بخەن”، سامسۆنگ دەڵێت “پرۆگرامەکە ئەمڕۆ بەردەست دەبێت بۆ کڕیاران و بۆ کڕینی هەر یەک لە دوو مۆبایلەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگەوە گونجاو دەبێت و تاوەکو ڕۆژی 1 مانگی 4 ئەمساڵ ئەم پرۆگرامە بەردەست دەبێت”

 

گالەکسی Z Fold2 5G نەوەی چوارەمی مۆبایلی چەماوەی کۆمپانیای سامسۆنگە، جۆرە باشتر کراوەکەی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Fold(کێشەی زۆری هەبوو) و سامسۆنگ لەسەر پەڕەکەی خۆی بە نرخی 1,999 دۆلار دەیفرۆشێت، هەرچی مۆبایلی Galaxy Z Flip 5Gـیە نەوەی سێیەمی مۆبایلی چەماوەی سامسۆنگە و سامسۆنگ بە نرخی 1,199 دۆلار لەسەر پەڕەکەی خۆی دەیفرۆشێت، لە کاتی کڕینی هەر یەکێکیان دەتوانیت 100 ڕۆژ بەکاری بهێنیت و ئەگەر کێشەی هەبوو یاخوود گونجاو نەبوو بۆت دەتوانیت بیگەڕێنیتەوە و تەواوی پارەکەی خۆت وەر بگریتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dHPtaq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە