ئێن ڤیدیا توانای گرافیک کاردەکانی بۆ بەخشینی چەند وێنە لە چرکەیەکدا 10% بۆ 30% بەرز دەکاتەوە

 

 

ئێن ڤیدیا دەستی کردووە بە ڕەوانە کردن و پشتگیری کردنی گرافیک کاردەکانی بۆ تایبەتمەندی Resizable BAR، تایبەتمەنییەکی PCI Expressـە کە توانای هەیە بۆ یارییە گونجاوەکان ڕێژەی وێنە لە چرکەیەکدا (Frame) بە ڕێژەی نێوان 10% بۆ 30% بەرز بکاتەوە، گرافیک کاردی نوێی Nvidia Ge Force RTX 3060 دەبێتە یەکەمین گرافیک کارد پشتگیری لەم تایبەتمەندییە بکات، ڕێگە بە CPUـی دیاری کراو دەکات دەستگەشتنی تەواوەتی بە فرەیمی گرافیک کاردەکان هەبێت، لە جیاتی ئەوەی تەنها خوێندنەوەی بۆ 256 مێگابایت هەبێت، پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە بۆ گرافیک کاردەکانی دیکەی زنجیرەی 3000 ئێن ڤیدیا لە مانگی داهاتوو زیاد دەکات

 

پێویستیت بە CPU و Motherboard و گرافیک کاردی گونجاو دەبێت بۆ کار پێ کردنی ئەم تایبەتمەندییە، ئێن ڤیدیا کار دەکات لەگەڵ ئێنتێڵ و ئەی ئێم دی بۆ پشتگیری کردنی چیپسێتەکان بۆ ئەم تایبەتمەندییە، ئەو پرۆسێسەرانەی کە Zen 3 کۆمپانیای ئەی ئێم دین پشتگیری لێ دەکەن لەگەڵ پرۆسێسەرەکانی نەوەی دەیەمی ئێنتێڵ و نەوەی یازدەهەمی داهاتووی ئێنتێڵ لە زنجیرەی S

 

 

ئەم تایبەتمەندییە زۆر لە AMD Smart Access Memory دەچێت، Resizable BAR بۆ یارییە گونجاوەکان تاوەکو ڕێژەی 10% بۆ 30% ڕێژەی فرەیم بەرز دەکاتەوە، ئێن ڤیدیا لەسەر چەند یارییەک ئەم تایبەتمەندییەی تاقی کردۆتەوە و ئەو یارییانە پشتگیری لەم تایبەتمەندییە دەکەن و بە ڕێژەی 10% و زیاتریش سوودمەند بوون لە بەرز کردنەوەی فرەیم، ئەم یارییانە تاوەکو ئێستا پشتگیری لەم تایبەتمەندییە دەکەن:

Assassin’s Creed Valhalla

Battlefield V

Borderlands 3

Forza Horizon 4

Gears 5

Metro Exodus

Red Dead Redemption 2

Watch Dogs: Legion

یاری زیاتریش پشتگیری بۆ زیاد دەکرێت لە کۆتایی مانگی داهاتوو، لەو کاتەی Nvidia دەست دەکات بە نوێ کردنەوەی VIOS بۆ نەوەکانی تری زنجیرەی 30RTX، ئێن ڤیدیا نوێ کردنەوەی VBIOS دابین دەکات بۆ تەواوی گرافیک کاردەکانی زنجیرەی 30RTX، هەروەها هاوبەشەکانی Motherboard دواتر نوێ کردنەوەی خۆیان بڵاو دەکەنەوە، پێویستت بە نوێ کردنەوەی Motherboard دەبێت بۆ پشتگیری کردنی CPU لە تایبەتمەندییەکە، بۆیە هەر یەک لە کۆمپانیاکانی Asus, Asrock, Colorful, Evga, Gigabyte, MSI دەستیان کردووە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندییەکە لەسەر تەختەی دایکەکانیان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aUY0Vq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە