چۆنێتی کار کردن بە چەند ئەپێکی ئەندرۆید لە سیستەمی Windows 10 لە ڕێگەی ئەپی Microsoft Your Phone لەسەر کۆمپیوتەرەکەت

 

یەکێک لە بەشە هەرە گرنگەکانی ڕێکەوتنی نێوان مایکرۆسۆفت و سامسۆنگ کە لە مانگی 8 پار ساڵ لە بۆنەی ڕاگەیاندی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی نۆوت 20 بریتی بوو لە درووست کردنی ئەپی Your Phone کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ دەکات کار بە ئەپەکانی ئەندرۆید بکەن لەسەر کۆمپیوتەرێک کە سیستەمی وەگەڕخەری Windows 10 لەسەر جێگیر کرابێت، ئێستا ئەپەکە پشتگیری بۆ کار پێ کردنی چەند ئەپێکی جیاواز بۆ زیاد کراوە و بەکارهێنەران دەتوانن سوودی لێ وەربگرن

 

 

بە پێی وتەی Analy Otero Diaz بێت کە بەڕێوبەری سەرەکی بەشی پرۆگرامەکانە لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، تایبەتمەندییەکە بەردەست دەبێت بۆ هەموو ئەوانەی کە وەشانی Windows 10 May 2020 یاخوود دواتریان لەسەر کۆمپیوتەرەکەیان جێگیر کردووە و بۆ کار پێ کردنی تایبەتمەندییەکە چەند مەرجێکی بنەڕەتی هەیە کە ئەمانەن:

 

1 – وەشانی Windows 10 May 2020 یاخوود نوێتری لەسەر جێگیر کرابێت، دەتوانیت پشکنینی بۆ بکەیت لەم ڕێگایەوە: Settings > Updates & Security > Check for update و دڵنیا ببیتەوە.

 

 

2- بۆ کار پێ کردنی ئەپەکە پێشنیار کراوە کۆمپیوتەرەکەت ڕامی 8 گێگابایت یاخوود زیاتر بێت.

 

3- دەبێت کۆتا وەشانی ئەپی Your Phone لەسەر کۆمپیوتەرەکەت جێگیر کرابێت کە وەشانی 1.20102.132.0 یاخوود بەرزترە.

 

4- ئەپی Link To Windows کە بە کار دێت لە مۆبایلە سامسۆنگەکەت بۆ پەیوەست بوون بە کۆمپیوتەرەوە، دەبێت وەشانی 1.20102.133.0 یاخوود بەرزتر بێت، دەتوانیت پشکنینی بۆ بکەیت لە کۆگای Google Play store.

 

5- پێویستت بە کۆتا وەشانی خزمەتگوزاری Link to Windows دەبێت لەسەر مۆبایلەکەت کە وەشانی 2.1.05.2 یاخوود بەرزترە و دەتوانیت لە کۆگای Galaxy Store بەدەستی بخەیت.

 

6- پێویستە مۆبایلەکە و کۆمپیوتەرەکە پەیوەستی هەمان هێڵی Wi-Fi بن.

 

 

هەروەها مایکرۆسۆفت لیستی تەواوی ئەو مۆبایلانەی بڵاو کردۆتەوە کە دەگونجێن بۆ کار پێ کردنی چەند ئەپێکی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر و ئەمە لیستی تەواوی مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیای سامسۆنگە:

Samsung Galaxy Fold

Samsung Galaxy Note20 5G

Samsung Galaxy Note20 Ultra 5G

Samsung Galaxy S20

+Samsung Galaxy S20

Samsung Galaxy S20 FE

Samsung Galaxy S20 Ultra

Samsung Galaxy Z Flip

Samsung Galaxy Z Flip 5G

Samsung Galaxy Z Fold2 5G

Samsung Galaxy Note10

+Samsung Galaxy Note10

Samsung Galaxy Note10 Lite

 

ئێستاش کاتی ئەوەیە چۆن تایبەتمەندییەکە کار پێ بکەین:

 

1- ئەگەر هەموو ئەو خاڵە پێویستانەی لای سەرەوە بۆ کار پێ کردنی ئەپەکە لە کۆمپیوتەرەکەت و مۆبایلەکەت بوونی هەیە، ئێستا ئەپی Your Phone لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بکەوە.

 

2- ئەپەکە پرسیارت لێ دەکات کە دەتەوێت پەیوەستی ئامێرێکی ئایفۆن بیت یاخوود ئەندرۆید، تۆ ئەندرۆید هەڵبژێرە و دواتر بکە.

 

3- دواتر پرسیارت لێ دەکات کە ئایە دواترین وەشانی یاخوود ئەپی Link To Windows لەسەر مۆبایلە گالەکسییەکەت دابەزاندووە، دەتوانیت بەدەستی بخەیت لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە(www.aks.ms/yourpc).

 

4- دوای ئەوەی کە ئەپەکەت دابەزاند/نوێت کردەوە لەسەر مۆبایلەکەت، هەمان کار لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئەنجام بدە و پشت ڕاستی بکەرەوە و QR Code بکەوە.

 

5- ئەگەر مۆبایلە گالەکسییەکەت پشتگیری بکات لە سەرەوە لە ڕێخستنەکان بەشی Advanced Features بکەوە، لە کۆمپیوتەرەکەت لە بەشی سەرەوەدایە.

 

6- خزمەتگوزارییەکە کارا بکە و کرتە لە Add Computer بکە و بە کامێرای مۆبایلەکەت سکانی ئەو QR Codeـە بکە کە لە ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت پیشانی دەدات.

 

7- هەژماری مایکرۆسۆفتەکەت بکەوە و چاوەڕێی دڵنیابوونەوە بکە تاوەکو بۆت دێتەوە کە ڕێگەت پێدەدات مۆبایلەکەت پەیوەست بکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە.

 

8- ئێستا تۆ دەبێت ڕوونمای مۆبایلەکەت لە نێو ئەپی Your Phone لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ببینیت.

 

9- لە بەشی Appsـەکان دەگەیت بە هەموو ئەو ئەپانەی کە لە مۆبایلەکەتدا دابەزێندراوە.

 

 

لە دوای ئەمە، پێویستە بزانین چۆن کار و کارلێک لەگەڵ ئەپەکان دەکەین و بەم ڕێگایانە ئەنجام دەدرێت:

 

بەکارهێنەران دەتوانن کارلێک لەگەڵ ئەپەکان بکەن ئەگەر ماوس یاخوود تەختەکلیک یاخوود تراکپاد یاخوود پێنووسی زیرەک بەکار بهێنن، ئەمانە چەند ئامۆژگارییەکن بۆ ئەوانەی تەختەکلیک و ماوس بەکار دەهێنن:

 

1- یەک کلیک هەمان کاری یەک دەست لێدان یاخوود بڵێین Touch دەکات.

 

2- کلیکی لای ڕاست لەسەر هەر شوێنێکی ڕوونمای مۆبایلەکەت ئاماژەیە بۆ گەڕانەوە.

 

3- کلیک کردن و گرتنی کلیکەکە هەمان کاری دەست لێدان و گرتن دەکات لەسەر مۆبایلەکەت.

 

4- سکڕۆڵی ماوس بەکار دێت بۆ ئەوەی ئاراستەی لاپەڕەکەت لە ستوونییەوە بگۆڕیت بۆ ئاسۆیی یاخوود بە پێچەوانەوە.

 

5- کلیک کردن و ڕاگرتن و ڕاکێشان بەکار دێت بۆ دیاری کردنی ناوەڕۆک.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3rl2NFh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە