بە فەرمی مۆبایلی Vivo Y20G بە چیپسێتی میدیاتێک Helio G80 و زیاترەوە نمایش کرا

ڤیڤۆ بە تەنها لە زنجیرە مۆبایلی Vivo Y20 پێنج مۆدێلی جیاواز جیاوازی نمایش کردووە کە (Y20,Y20A,Y20s,Y20i,Y20 (2021 بوون و ئەمڕۆ شەشەمین مۆدێلی لە زنجیرەکە نمایش کرد کە مۆبایلی Vivo Y20Gـیە بە تایبەتمەندی نوێ

 

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.51 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ گرتووە و لە دواوەیدا سێ کامێرا بە ڕوونییەکانی 13 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت

مۆبایلەکە چیپسێتی میدیاتێک Helio G80 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت و ڕووکاری بەکارهێنەری Funtouch OS 11 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت

 

 

پەنجەمۆری لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت و لە ماوەی 0.17 دەکرێتەوە و بە ڕەنگەکانی Obsidian Black و Purist Blue بەردەست دەخرێت و پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات لە ڕێگەی دەرچەی microUSBـەوە

مۆبایلەکە بە هاوبەشی کۆمپانیای ڤیڤۆ و کۆمپانیای هیندی Greater Noida درووست دەکرێت و دەبێتە بەشێک لە پرۆژەی ”درووست کراوی هیندستان“ و نرخی بریتی دەبێت لە INR14,990 کە بە نزیکی دەکاتە 205 دۆلار و لە کۆگا سەرهێڵییەکانی company’s local site, Amazon.in, Flipkart, Paytm, Tata Cliq بەردەست دەخرێت و کاتی بەردەست خستنی لە وڵاتەکانی دیکەدا دیاری نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qzJhUZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە