بە فەرمی مۆبایلی +Vivo X60 Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و دوو کامێرای سەرەکی لە دواوەیدا نمایش کرا

ڤیڤۆ یەکەمین مۆبایلی فلاگشیپی خۆی لەمساڵدا نمایش کرد بە ناوی ڤیڤۆ ئێکس 60 پرۆ پڵەس کە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لە خۆ دەگرێت و دوو کامێرای سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە یەکێکیان لە لایەن سامسۆنگ و یەکێکیان لە لایەن سۆنییەوە درووست کراوە

 

 

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی چەماوە لە خۆ دەگرێت و چاڵێکی تێدا جێگیر کراوە لە بەشی پێشەوەیدا کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە، هەروەها دواوەی مۆبایلەکە لە چەرمێکی سادە پێک هاتووە بە هەردوو ڕەنگی پرتەقاڵی کلاسیک و شینی تاریک، هەروەها پشتەوەی لە کانزا بەرهەم هاتووە و چوار کامێرا لە خۆ دەگرێت کە دوو دانەیان سەرەکین، یەکێکیان خاوەندارێتی لە سیستەمی gimbal دەکات

وەک ڕوونما، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.56ـیە لە جۆری Amoled بە ڕوونی 2376 * 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی +HDR10

 

 

 

هەروەها مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە هەردوو بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت، هەروەها تەکنەلۆژیای Memory Fusion Technology تێدا بەکار هاتووە کە ڕێگە دەدات 3 گێگابایت لە بیرگە بە کار بهێنرێت وەک ڕامێکی زیاتر

مۆبایلەکە دووانە سیم لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا دەکات و پشتگیری لە ناسەرەوەی ڕووخسار و تایبەتمەندی NFC و Bluetooth 5.2 دەکات و ڕووکاری بەکارهێنەری OriginOS 1.0 نوێ کە لەسەر ئەندرۆید 11 جێگیر کراوە، تێدا تێدا بەکار هێنراوە، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4200 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 55 وات دەکات

لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە دوو کامێرایان سەرەکییە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری Sony IMX598 کە دەتوانێت وێنەی گۆشە فراوانیش بچرکێنێت، هەروەها کامێرایەکی سەرەکی تر بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری Samsung GN1، هەروەها کامێرایەکی 32 مێگاپێکسڵی بۆ پۆرترەیت و کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی لە جۆری تێلەفۆتۆ کە دەتوانرێت 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 60 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ ئەنجام بدات و بە هاوکاری کۆمپانیای ZEISS بەرهەم هاتووە، هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە، هەروەها ڤیڤۆ دەڵێت هەر چوار کامێرایەکەی دواوە پشتگیری هەردوو تایبەتمەندی سەرنجی خودکاری و video stabilization دەکەن و دەتوانرێت بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکەیت و بە ڕوونی 1080 پێکسڵ ڤیدیۆی خاو کراوە تۆمار بکەیت

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە 4998 یوانی چینییەوە دەست پێ دەکات کە بەرامبەرە بە 773 دۆلار و نرخی 5998 یوانی چینی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت کە بەرامبەرە بە 928 دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Y2Qxwc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە