بە فەرمی تێسلا ئۆتۆمبیلی کارەبایی Tesla Model S بە دیزاینێکی نوێ و زیاترەوە نوێ کردەوە

 

تێسلا لە یەکەمین کۆمەڵەی ڕاگەیاندنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی لە ساڵی 2012 مۆدێلی S ڕاگەیاند، ئێستا وەشانە نوێیەکەی ئۆتۆمبیلەکە بە دیزاینێکی نوێ لە دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکە بەردەست دەخرێت و هەروەها توانای هەیە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە مەودای 520 میل ببڕێت و توانای هەیە لە خێرایی 0 بۆ 60 میل لە ماوەی کەمتر 2 چرکە ببڕێت

 

 

ئۆتۆمبیلی Tesla Model S نرخی دەست پێکی بۆ جۆری (مەودا درێژ) بریتییە لە 79,990 دۆلار و وەشانی دووانە ماتۆڕە و توانای هەیە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە مەودای 412 میل ببڕێت و یاخوود دەتوانن وەشانێکی نوێ تری ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری “Plaid” بکڕن کە توانایەکی زۆرتری هەیە و دەتوانێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە مەودای 390 میل ببڕێت بەڵام دەتوانێت بە لە خێرایی 0 بۆ 60 میل لە ماوەی کەمتر لە دوو چرکە ببڕێت و نرخی بریتییە لە 119,000 دۆلار، هەروەها وەشانی “+Plaid” کە باشترین وەشانی ئۆتۆمبیلەکەیە توانای هەیە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە مەودای 520 میل ببڕێت و لە خێرایی 0 بۆ 60 میل بە کەمتر لە دوو چرکە ببڕێت و نرخی بریتییە لە 139,000 دۆلار

 

 

وەشانەکانی “Plaid” و “+Plaid” توانایان هەیە لە کاتژمێرێکدا زیاتر لە 200 میل لە کاتژمێرێکدا ببڕن ( بە تایەکانی ڕاستەوە بە پێی وتەی Elon Musk بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Tesla) و وەشانی (مەودا درێژ) توانای هەیە لە کاتژمێرێکدا 155 میل ببڕێت و تێسلا دەڵێت وەشانەکانی Plaid لە مۆدێلە نوێیەکە دەبێت توانای 5 هێندەیان زیاتر بێت بە هەر چارەکە میلێک بۆ توانا و چووستی لە چاو مۆدێلەکانی پێشوو، بەهۆی powertrain نوێ و پەمپی گەرمی کە بۆ مۆدێلی Tesla Model Y پەرەی سەند

 

 

 

 

هەروەها نەوەی نوێی Model X دیزاینی دەرەوەی وەک خۆیەتی بەڵام دیزاینی ناوەوەی دەستکاری کراوە بەهۆی بوونی ڕوونما بە شێوەی ستوونی و butterfly steering wheel و ڕوونمایەکی نوێ بۆ سەرنشینی بەشی دواوە، نرخی مۆدێلە نوێیەکەی ئێکس لە 89,990 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ وەشانی مەودا درێژ کە توانای هەیە 360 میل بە یەکجار بارگاوی کردنەوە ببڕێت و خێرایی لە کاتژمێرێکدا بگاتە 155 میل و لە خێرایی 0 بۆ 60 میل لە ماوەی 3.8 چرکەدا دەبڕێت، هەروەها وەشانی Plaid بەردەست دەخرێت کە توانای هەیە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە مەودای 340 میل ببڕێت بەڵام خێرایی کۆتایی لە کاتژمێرێکدا دەکاتە 163 میل و لە خێرایی 0 بۆ 60 میل لە ماوەی 2.5 چرکەدا دەبڕێت

 

 

هەروەها هەردوو ئۆتۆمبیلەکە بە سیستەمێکی نوێ نوێ کراونەتەوە کە توانای 10 تێرافلۆپسی هەیە و سەرنشینەکان دەتوانن نوێترین یارییەکانی وەک The Witcher 3 و Cyberpunk 2077 لە نێویدا ئەنجام بدەن بە یارمەتی دەسکی بێتەل بە مەرجێک پشتگیری لە Boot بکات

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/39r6d2M
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە