بە فەرمی مۆبایلی Sony Xperia Pro بە پرۆسێسەری پار ساڵ و نرخی 2499 دۆلار نمایش کرا

 

سۆنی لە مانگی 2 ساڵی پار مۆبایلی Sony Xperia 1 II ڕاگەیاند و ئێستا جۆری پرۆ لە مۆبایلەکانی Xperia ڕاگەیاند، نرخی مۆبایلەکە لە ئەمریکا بریتییە لە 2499 دۆلار بەڵام نرخ و کاتی بەردەست خستنی مۆبایلەکە لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەگەر بتەوێت بەو نرخە باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید وەک زنجیرەکەی گالەکسی ئێس 21 و زیاتریش بکڕیت

 

 

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی 4K و بە ڕەهەندی 21:9 و پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 6، هەروەها لە بەشی دواوەیدا 3 کامێرا لە خۆ دەگرێت و هەر سێیان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە و دەرچەی HDMI لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری ڕوونی 4K و 60 وێنە بە چرکەیەکدا و کار لەگەڵ هەر کامێرایەکی دیجیتاڵی دەکات کە دەرچەی HDMI لە خۆ بگرێت، لە کرداردا، ئەوەی کە ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانیت Xperia Pro بە دەرچەی HDMI کامێراوە گرێ بدەیت، بۆ نموونە، وەک ڕوونمایەکی گەورەتری بەکاربێنیت بۆ بەدەستهێنانی دیمەنی ڕونتر بۆ هەر شتێک وەک فیلم دەکرێت یان وێنەی چرکێندراو

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 865 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت و هەڵگری بڕوانامەی IP 68 دەبێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و پشتگیری لە دووانە سیم کارت دەکات و بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری HI-RESـە و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری دەنگی 360 پلە دەکات و پشتگیری بیرگەی دەرەکی تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت دەکات و پاترییەکی قەبارە 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا دەکات

 

کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 10 دەکات و دوگمەیەک لە خۆ دەگرێت بە بچووکی کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بچیتە نێو ئەپی دڵخوازی خۆت و بە پێی وتەی سۆنی بێت هیچ مۆبایلێکی زیرەک تاوەکو ئێستا بوونی نەبووە کە وەک مۆبایلی Sony Xperia Pro وێنە بگرێت و بە هاوبەشی ئەندازیارانی زنجیرە کامێرای Alpha 9 کامێرای مۆبایلەکە لە ڕووی سەرنج(فۆکەس)ـەوە پەرەی پێدراوە لەسەر ئاژەڵ و مرۆڤیش

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/36bdbH9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە