ئێن ڤیدیا گرافیک کاردەکانی زنجیرەی RTX 3000ـی بۆ لاپتۆپەکان ڕاگەیاند

کەمتر لە شەش مانگ تێپەڕیوە بەسەر نمایش کردنی زنجیرە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3000ـدا بۆ دێسکتۆپ، ئێن ڤیدیا کەمێک لەمەوبەر لە کۆنگرەی CES 2021 نوێترین گرافیک کاردەکانی خۆی بە ناوەکانی Nvidia Ge Force RTX 3060 و Nvidia Ge Force RTX 3070 و Nvidia Ge Force RTX 3080 ڕاگەیاند و ئێن ڤیدیا بەڵێنی چاکسازی گەورە دەدات لە سەرف کردنی وزە بەهۆی تەلارسازی نوێی Ampere، هەروەها بەڵێنی باشتر کردنی توانای لاپتۆپەکانی زنجیرەی RTX 2000ـی پێشوو

 

زیاتر لە 70 لاپتۆپ بە گرافیک کاردەکانی Nvidia GeForce RTX 3070 و Nvidia Ge Force RTX 3080 لە ڕۆژی 26 مانگ بەردەست دەبن، هەروەها لاپتۆپەکان بە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3060ـەوە لە ڕۆژی 2 مانگی داهاتوو بەردەست دەخرێن بە نرخی دەست پێکی 999 دۆلارەوە

 

 

ئێن ڤیدیا دەڵێت گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3060 لاپتۆپەکان 1.3 هێندە خێراترە لە پلەیستەیشن 5، و نرخی دەست پێکی لاپتۆپەکان بە لە خۆ گرتنی گرافیک کاردەکەوە 999 دۆلارە، هەروەها نرخی دەست پێکی لاپتۆپەکان بە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3070ـەوە بریتییە لە 1299 دۆلار و 1.5 هێندە خێراترە لە گرافیک کاردی RTX 2070، هەروەها ئێن ڤیدیا دەڵێت گرافیک کاردەکە دەتوانێت یارییەکان بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و 90 وێنە لە چرکەیەکدا کار پێ بکات

هەروەها دەتوانیت لاپتۆپەکان بە لە خۆ گرتنی گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3080 بە نرخی دەست پێکی 1999 دۆلار بەدەست بخەیت، 16 گێگابایت میمۆری لە خۆ دەگرێت کە قەبارەی میمۆرییەکەی زیاترە لە قەبارەی میمۆری هەمان گرافیک کارد بۆ دێسکتۆپ، هەروەها ئێن ڤیدیا دەڵێت گرافیک کاردەکە دەتوانێت یارییەکان بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و سەرووی 100 وێنە لە چرکەیەکدا کار پێ بکات

لاپتۆپەکان نەوەی سێیەمی Nvidia’s Max-Q بەکار دێنن بۆ باریک کردنەوە و سووک کردنی کێشی لاپتۆپەکان و کاری باش کراوە بۆ کەم کردنەوەی ئاستی گەرمی کە تاوەکو ڕادەیەک لە زنجیرە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 2000 کێشە بوو، ئێن ڤیدیا دەڵێت Nvidia’s Max-Q نوێ دوو تایبەتمەندی نوێ لە خۆ دەگرێت کە لە نەوەکانی پێشووتردا نەبوون، تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای Dynamic Boost 2.0 بۆ هاوسەنگ کردنی هێز دەکات لە نێوان CPU و GPU و میمۆری GPU لەسەر بنەمای فرەیم(هەر وێنەیەک لە چرکەیەکدا) کار دەکات و لاپتۆپەکان بەهۆیەوە دەتوانن باشترین ئاستی خۆیان بە هاوسەنگی بەدەست بخەن

 

 

هەروەها تایبەتمەندی دووەم بریتییە لە WhisperMode 2.0 بۆ زنجیرە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3000 لاپتۆپەکان، دەتوانیت ئاستی دەنگی جیاواز هەڵبژێریت، و ژیری دەستکرد خێرایی فانەکان و و ڕێکخستنەکانی یارییەکان رێک دەخات بۆ مانەوە لە ئاستی دەنگی خواستراو



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qiFICz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە