بەشی ڕوونمای کۆمپانیای سامسۆنگ لەم دواییەدا داهات و قازانجی خۆی بۆ چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا کرد کە بەراورد بە هەمان چارەک لە ساڵی 2019 نزیکەی 800% قازانجی زیادی کردووە و داهاتی بریتییە لە 8.9 ملیار دۆلار، لە دوای ئەوەی کە بەشی ڕوونمای سامسۆنگ بە فەرمی داهاتی خۆی بۆ چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا کرد، جێگیری باڵای سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ Choi Kwon ڕایگەیاند کۆمپانیاکە کار لەسەر ڕوونمای لوولکراوە یاخوود Rollable و Slideable دەکات وەک ئەوەی لە نێو کورددا باوە دەوترێت (سکە) دەکات و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمساڵ کۆمپانیاکە پیشانی دەدات هاوشێوەی ئەوەی کە کۆمپانیای LG لە کۆنگرەی تەکنەلۆژی و ساڵانەی CES 2021 پیشانیدا
ئەوەی جێگای سەرنجە کۆمپانیاکە هیچ ئاماژەیەکی بە نمایش کردنی هیچ بەرهەمێکەوە بەو جۆرە ڕوونمایانەوە نەکرد و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا مۆبایلی زیرەک نمایش بکرێت لە جۆری Rollable و Slideable هاوشێوەی مۆبایلی چەماوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ ئەمساڵ جۆرە نوێیەکانی ڕوونماکە پیشان بدات بەڵام لە چەند ساڵی داهاتوودا مۆبایلێک بەم جۆرە نمایش بکات، چوونکە جۆرێکی نوێی مۆبایل یاخوود هەر بەرهەمێکی دیکەی تەکنەلۆژی کاتی دەوێت تاوەکو خەڵک متمانەی پێ بکات، هاوشێوەی مۆبایلی چەماوە کە لە یەکەمین نەوەی زۆرینەی کۆمپانیاکان کێشە و گرفتێکی زۆری تێدا دەبینرا بەڵام دواتر نەوە بە نەوە باشتر و باشتر کرا و خواست لەسەر بەرهەمە چەماوەکان زیاتر بوو
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/39w3SDS
via IFTTT