بە فەرمی وادەی بڵاو کردنەوەی یاری Resident Evil Village ڕاگەیاندرا

 

هەشتەمین یاری زنجیرە یاری Resident Evil لە ڕێگایە، ئەمڕۆ لە میانەی بۆنەیەکی پەخشی سەرهێڵی، کۆمپانیای گەشەپێدەری یارییەکە Capcom ڕایگەیاند یاری Resident Evil Village نوێ لە ڕۆژی 7 مانگی 5 ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ هەر یەکە لە PlayStation 5 و Xbox Series X و کۆمپیوتەر، هەروەها بۆ هەردوو کۆنسۆڵە پێشووەکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش بڵاو دەبێتەوە و ئەمڕۆ کۆمپانیاکە دیمۆیەک لە یارییەکە بۆ پلەیستەیشن 5 بەردەست دەخات و کۆمپانیاکە دەڵێت ”یارییەکە پشتگیری گواستنەوە دەکات لە پلەیستەیشن 4ـەوە بۆ سەر پلەیستەیشن 5 لە جۆری دیجیتاڵی، هەروەها پشتگیری تایبەتمەندی Smart Delivery دەکات بۆ ئێکس بۆکس Series X و ئێکس بۆکس Series S و ئێکس بۆکسە وەنەکان“

 

بۆنەکە یەکەمین پەڕەی ئاشکرا کردنی یارییەکە بوو، ئەگەر تەماشای ئەو وێنەیە بکەیت کەل ترایلەرە نوێیەکەی یارییەکە بکەیت کە کۆمپانیاکە بڵاو کردۆتەوە و لە سەرەوە دەبینرێت، جوان تەماشای ئەو قەڵایە دەکات کە لادییەکەی لێ درووست دەبێت، جگە لەوەی کۆمپانیاکە یاری RE تاکە کەسی راگەیاند، یاری Re:Verse ڕاگەیاند کە یارییەکی چەند کەسی(multiplayer)ـە و چەندین کارەکتەری سەرەکی لە جیهانی Resident Evil لە خۆ دەگرێت و هەر کەسێک یاری Resident Evil Village بکرێت ئەم یارییەی بە خۆڕایی بۆ بەردەست دەبێت

 

یارییەکە لە ساڵی پار لە میانەی بۆنەی پلەیستەیشن 5 ڕاگەیاندرا، وە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە زنجیرە یارییەکانی Resident Evil لە ئاستێکی بەرز دایە، ساڵی 2017 یاری Resident Evil 7 ڕاگەیاندرا کە ئاستێکی نوێ بوو بۆ یاری ترسناک و چیرۆکی یارییەکە، هەروەها وەشانی باشتر کراوی هەردوو یاری Resident Evil 2 و Resident Evil 3 بەردەست خرا، ئەمە جگە لەوەی تۆڕی نێتفلێکس کار لەسەر زنجیرەیەک دەکات کە سەر بە جیهانی Resident Evilـە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/39YoJ1T
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە