بە فەرمی کۆمپانیای Razer لاپتۆپەکانی Blade بە زنجیرە گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3000 نوێ کردەوە

ڕۆژانی کۆنگرەی CES پڕ هەواڵ و پڕ جۆش و خرۆشن، ڕەیزەر و ئێن ڤیدیا بێ بەشیان نەکردین!، ئێن ڤیدیا نوێترین گرافیک کاردەکانی خۆی بۆ لاپتۆپەکان ڕاگەیاند و ڕەیزەر بوو بە یەکەمین کۆمپانیا کە لاپتۆپەکانی خۆی بە گرافیک کاردەکانی نوێ بکاتەوە و سێ مۆدێلی جیاوازن و تەواوی تایبەتمەندییەکانیان ئەمانەن:

 

1- لاپتۆپی Razer Blade 15(مۆدێلی بنچینەیی)

 

ڕوونما: 15.6 ئینج بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی FHD و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە جۆری IPS و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز لە جۆری IPS بە ڕوونی QHD.

 

پرۆسێسەر: Intel Core i7-10750H.

 

گرافیک کارد: Nvidia GTX 1660 Ti( بەرز دەکرێتەوە بۆ Nvidia RTX 3070).

 

بیرگە: 256 گێگابایت لە جۆری NVMe SSD( بەرز دەکرێتەوە بۆ 512 گێگابایت)، و پشتگیری جێگای دووەمی بیرگەی M.2 دەکات کە دەتوانرێت تاوەکو 4 تێرابایت بەرز بکرێتەوە.

 

ڕام: 16 گێگابایت لە جۆری DDR4-2933MHz و بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 64 گێگابایت.

 

 

دەرچەی Type-C: دوو دانە( دانەیەک بۆ Thunderbolt 3 لەگەڵ 4 هێڵ بۆ PCIe throughput).

 

 

بارگاوی کەرەوەی USB Type-C: پشتیوانی لێ ناکات.

 

پاتری: 65Wh.

 

دەرچەی USB Type-A: سێ دانە لە جۆری 3.2 Gen 2.

 

 

پشتگیری کردن لە HDMI 2.1: پشتگیری دەکات.

 

دەرچەی SD card: نییەتی.

 

دەرچەی Ethernet: هەیەتی.

 

دەرچەی Headphone: هەیەتی.

 

وێبکام: بە ڕوونی 720 پێکسڵ.

 

پشتگیری کردن لە Wi-Fi 6E: نەخێر(پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات).

 

پشتگیری کردن لە Bluetooth: دەیکات بە وەشانی 5.

 

نرخ: دەست پێدەکات 1,499 دۆلار.

 

 

 

________________________

 

 

 

2- لاپتۆپی Razer Blade 15(مۆدێلی پێشکەوتوو )

 

ڕوونما: 15.6 ئینج بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز لە جۆری IPS و ڕوونی QHD و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ تێکڕای نوێ بوونەوەی 260 هێرتز لە جۆری IPS بە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە جۆری IPS و تەچ بە ڕوونی 4K.

 

پرۆسێسەر: i7-10875H.

 

گرافیک کارد: Nvidia RTX 3070( بەرز دەکرێتەوە بۆ Nvidia RTX 3080).

 

بیرگە: 1 تێرابایت لە جۆری NVMe SSD و پشتگیری جێگای دووەمی بیرگەی M.2 دەکات کە دەتوانرێت تاوەکو 4 تێرابایت بەرز بکرێتەوە.

 

ڕام: 16 گێگابایت لە جۆری DDR4-2933MHz و بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 64 گێگابایت.

 

 

دەرچەی Type-C: دوو دانە( دانەیەک بۆ Thunderbolt 3 لەگەڵ 4 هێڵ بۆ PCIe throughput).

 

 

بارگاوی کەرەوەی USB Type-C: پشتیوانی لێ دەکات(20V).

 

پاتری: 80Wh.

 

دەرچەی USB Type-A: سێ دانە لە جۆری 3.2 Gen 2.

 

پشتگیری کردن لە HDMI 2.1: پشتگیری دەکات.

 

دەرچەی SD card: هەیەتی.

 

دەرچەی Ethernet: نییەتی.

 

دەرچەی Headphone: هەیەتی.

 

وێبکام: Windows Hello 720p.

 

پشتگیری کردن لە Wi-Fi 6E: پشتگیری لێ دەکات.

 

پشتگیری کردن لە Bluetooth: دەیکات بە وەشانی 5.2.

 

نرخ: دەست پێدەکات 2,499 دۆلار.

 

 

_________________________

 

 

3- لاپتۆپی Razer Blade Pro 17

 

ڕوونما: 17.1 ئینج بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز و ڕوونی QHD و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ تێکڕای نوێ بوونەوەی 360 هێرتز بە ڕوونی FHD و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری کردن لە تەچ.

 

پرۆسێسەر: i7-10875H.

 

گرافیک کارد: Nvidia RTX 3060( بەرز دەکرێتەوە بۆ Nvidia RTX 3080).

 

بیرگە: 512 گێگابایت لە جۆری NVMe SSD(دەتوانرێت تاوەکو 1 تێرابایت لە جۆری NVMe SSD بەرز بکرێتەوە) و پشتگیری جێگای دووەمی بیرگەی M.2 دەکات کە دەتوانرێت تاوەکو 4 تێرابایت بەرز بکرێتەوە.

 

ڕام: 16 گێگابایت لە جۆری DDR4-2933MHz و بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 64 گێگابایت.

 

 

دەرچەی Type-C: دوو دانە( دانەیەک بۆ Thunderbolt 3 لەگەڵ 4 هێڵ بۆ PCIe throughput).

 

 

بارگاوی کەرەوەی USB Type-C: پشتیوانی لێ دەکات(20V).

 

پاتری: 80Wh.

 

دەرچەی USB Type-A: سێ دانە لە جۆری 3.2 Gen 2.

 

پشتگیری کردن لە HDMI 2.1: پشتگیری دەکات.

 

دەرچەی SD card: هەیەتی.

 

دەرچەی Ethernet: هەیەتی.

 

دەرچەی Headphone: هەیەتی.

 

وێبکام: Windows Hello 720p.

 

پشتگیری کردن لە Wi-Fi 6E: پشتگیری لێ دەکات.

 

پشتگیری کردن لە Bluetooth: دەیکات بە وەشانی 5.2.

 

نرخ: دەست پێدەکات 2,299 دۆلار.

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38CMay3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە