کۆمپانیای درووستکەری ئۆتۆمبیلی کارەبایی چینی Nio یەکەمین ئۆتۆمبیلی کارەبایی سیدانی گرانبەهای لە ژێر ناوی Nio ET7 بۆ ڕکابەری Tesla Model S ڕاگەیاند

لە ماوەی چوارەمین ڕۆژی کۆنگرەی ساڵانەی کۆمپانیای Nio لە ڕۆژی شەممەدا – لە نێوان نمایشەکانی ئاوازدانەر Shi Lei Chang و مۆسیقاژەن Wang Feng – کۆمپانیا چینییەکە نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبیلی کارەبایی خۆی ئاشکرا کرد ، کە Nio ET7ـە

 

 

بۆنەی Nio Days بووە بە بۆنەیەکی دەستپێکردنی کۆمپانیاکە لە یەکەم مۆدێلی بەرهەمهێنانی دا کۆمپانیاکە لە ساڵی 2017ـدا ئۆتۆمبیلی ES8 EV SUV ڕاگەیاند و پاشان مۆدێلی ES6ـی بە بەرگەگرتنی بۆ مەودایەکی درێژتر ڕاگەیاند، هەروەها لە ساڵی 2019 و لە کۆتاییدا ئۆتۆمبیلی جۆری EC6 EV کە لە جۆری Coupeـیە نمایش کرد، هەروەها بۆ بۆنەی ساڵی 2020 (بەهۆی COVID 19ـەوە دواخرا بۆ ساڵی نوێ) کۆمپانیاکە بۆ یەکەمین جار مۆدێلی ET7 خۆی ڕاگەیاند، کە سیدانێکی نوێی قەبارە ناوەندییە بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ تێسلای مۆدێل ئێس دروستکراوە

نرخی ئۆتۆمبیلە نوێیەکە لە 448,000 یوانی چینییەوە دەست پێ دەکات کە بە نزیکی دەکاتە 69,000 دۆلار، بەڵام ئەگەر کڕیارەکان پاتری 70 KwH پێوانەیی هەڵببژن و ئەگەر کڕیاران بەشداری خزمەتگوزاری”خزمەتگوزاری پاتری” کە بە 980 یوانی چینییە واتە بە نزیکی 150 دۆلار بۆ هەر مانگێک، نرخی دەستپێکردن دادەبەزێت بۆ 378,000 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 58,375 دۆلار، هەروەها گورزەی 70 KwH توانای هەیە کە مەودای 500 کیلۆمەتر ببڕێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە

هەروەها وەشانی گورزەی 150 KwH بە چڕیی وزەی 360 Wh/kg بە پێی ڕاپۆرتەکان دەتوانێت مەودای 1000 کیلۆمەتر ببڕێت بە یەک جار بارگاوی کردنەوە، لە کاتێکدا تێسڵای مۆدێل ئێس توانای هەیە تاوەکو مەودای 647 کیلۆمەتر بە یەک جار بارگاوی کردنەوە ببڕێت، کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئۆتۆمبیلە نوێیەکە لە توانایدایە لە خێرایی 0 بۆ 100 کیلۆمەتری لە تەنها 3.9 چرکەدا ببڕێت ئەگەر تەواوی وزەی دەرەکی ئۆتۆمبیلەکە بگاتە 480kW بەڵام دەبێت تێبینی ئەوە بکرێت کاتێک ئۆتۆمبیلە نوێیەکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو دا دەفرۆشرێت تەنیا بە پاتری 70 kwH و 100 kwH بەردەست دەبێت بۆ لە سەرەتادا، وەشانی پاتری 150kwH لەوانەیە تا کۆتایی ئەو ساڵە نەگاتە دەست

لە کۆتاییدا، کۆمپانیاکە نوێترین تەکنەلۆژیاکانی ADAS پیشاندا، کۆمپانیاکە جۆرێکی باشتر کراوی تەکنەلۆژیای NOP لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی Beijing لە مانگی 9 نیشان دا، کە تەکنەلۆژیاکە بریتی بوو لە 23 هەستەوەر و کامێرا بۆ بوونی نەخشەی جیهان لە ئۆتۆمبێلەکەدا تاوەکو لە مەودای 20 سم لە درووستی شوێن ئاگاداری بکاتەوە، ڕێگە دەدات بە ئۆتۆمبێل بزانێت کەی سەلامەتە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوەکان و تەنانەت بە خودکاری ئەمە بکەن لە جیاتی شۆفێرەکە

بەڵام ئەوە مانگی 9 بوو، ئەمڕۆ و ڕۆژی شەممە، کۆمپانیاکە نوێترین تەکنەلۆژیا و تایبەتی خۆی بە ناوی Aquila Sensing ئاشکرا کرد کە 11 کامێرای بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵی تێدا بەکار دەهێنرێت(لە کاتێکدا تێسڵا کامێرای 1.2 مێگاپێکسڵی بە کار دەهێنێت) لە خۆ دەگرێت کە دەتوانێت لە دووری 680 مەتر ئۆتۆمبیلێکی دیکە ببینێت و هەروەها دەتوانێت لە دووری 220 مەتر و زیاترەوە پیادە ببینێت، لەگەڵ ئەوەش ئۆتۆمبیلەکە هەستەوەری LiDAR بەکاردێنێت بە قەبارەی 1550 نانۆمەتر کە مەودای 500 مەتری هەیە لەگەڵ ڕیزە ڕاداری شەپۆلی 5 ملم، هەروەها لەگەڵ لە خۆ گرتنی 12 هەستەوەری سێ دووری بۆ ئەوەی بزانێت چی لە دەور و بەریدایە و کاری پێویست ئەنجام بدات

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MQGEzB
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە