بە فەرمی مۆبایلی Mi 10i بە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و نرخی خوار 300 دۆلارەوە و تایبەت بە وڵاتی هیندستان نمایش کرا

دوای ئەوەی مۆبایلی Redmi Note 9 Pro 5G لە چین نمایش کرا، ئەمڕۆ لە هیندستان مۆبایلێکی نوێ بە ناوی Mi 10i بەهەمان تایبەتمەندی مۆبایلی Redmi Note 9 Pro 5G نمایش کرایەوە، پێشبینی دەکرێت بۆ جۆری جیهانی لە ژێر ناوی زنجیرەی Redmi Note 9Tـدا بێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نمایش بکرێت

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز، هەروەها پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی HDR10 و پارێزەری شووشەیی ڕوونمای Gorilla Glass 5، هەروەها چاڵێکی لەسەر جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ

چیپسێتی سناپدراگۆن 750G لەسەر جێگیر کراوە و بە دوو جۆر بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.2 و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x بەردەست دەخرێت، هەروەها خاوەن بڕوانامەی IP 53 دەبێت بۆ دژە پرژەی ئاو و خاوەن دووانە بڵندگۆی جۆری Stereo دەبێت و پەنجەمۆری لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

هەروەها لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرا دەبێت بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4820 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات کە لە توانایدایە 68% پاتری مۆبایلەکە لە نیو کاتژمێردا بارگاوی بکاتەوە

نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان لە Rs 20,999 دەست پێ دەکات کە بە نزیکی دەکاتە 287 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی Rs 21,999 کە بە نزیکی دەکاتە 301 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت هەروەها نرخی Rs 23,999 کە بە نزیکی دەکاتە 328 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/395HQq2
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە