لە ئەمڕۆوە، زنجیرەی میدیاتێک Dimensity چیدیکە لە قەبارەی 7 نانۆمەتری نامێنێت و هەنگاوێک دەنێت بەرەو پێشەوە، بۆ قەبارەی 6 نانۆمەتری و ئەمڕۆ میدیاتێک یەکەمین چیپسێتەکانی بەم قەبارەیەوە نمایش کرد کە هەردوو چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100 و Mediatek Dimensity 1200ـن و قەبارەیان 6 نانۆمەترییە و لە لایەن دەزگای TSMCـیەوە بەرهەم هاتووە، هەروەها ناووکی گەورەی Cortex A-78 لەسەر جێگیر کراوە
چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 جۆرە باشەکەیە، 8 ناووک لە خۆ دەگرێت بە شێوەی 1+3+4 و ناووکی سەرەکی بریتییە لە Cortex A-78 بە خێرایی 3.0 گێگاهێرتز و 3 ناووکی دیکەی لە جۆری Cortex A-78ـە بەڵام بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز، هەروەها 4 ناووکی دیکە لە جۆری Cortex A-55 بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز، بەراورد بە نەوەی پێشووی +Dimensity 1000 کە ناووکی Cortex A-77 تێدا بەکار هێنرا بوو بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز، ناووکە نوێیەکە 20% خێراترە بەروارد بە ناووکی پێشووی چیپسێتە کۆنەکە، هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100 هەشت ناووک لە خۆ دەگرێت بە شێوازی 4+4 واتە 4 ناووکیان لە جۆری Cortex A-78ـە بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز و 4 ناووکیان لە جۆری Cortex A-55ـە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز
هەردوو چیپسێتەکە هەمان GPU تێدا بەکارهێنەراوە، Mali-G77 تێدا بەکارھێنراوە لە 9 ناووکەوە، لەگەڵ پشتگیری کردن لە فۆرماتی ڤیدیۆی AV1، چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 پشتگیری ڕوونمای تاوەکو 168 هێرتز دەکات بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و ISPـیەکی 5 ناووکی لە خۆ دەگرێت کە بەهۆیەوە دەتوانرێت کامێرا تاوەکو ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ بەرز بکرێتەوە و پشتگیری تایبەتمەندی HDR دەکات و پشتگیری ڕوونی 4K دەکات و 40% ئاستی تایبەتمەندی HDR باشتر کراوە
هەروەها هەرچی چیپسێتی Mediatek Dimensity 1100ـیشە پشتگیری ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕوونی 1080 پێکسڵ دەکات و دەتوانرێت کامێرا تاوەکو 108 مێگاپێکسڵ بەرز بکرێتەوە و هەردوو چیپسێتەکە 20% خێراتر کراوە لە چرکاندنی وێنە لە دۆخی شەو و پانۆڕاما و هەر یەک لە کۆمپانیاکانی Realme, Xiaomi, Vivo,Oppo پێشبینی دەکرێت لە مۆبایلەکانیاندا بە کاری بهێنن و لە لە کۆتایی مانگی 3 و سەرەتای مانگی 4 مۆبایلێک بە چیپسێتەکەوە بڵاو بکەنەوە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3p573Yz
via IFTTT