بە فەرمی کۆمپانیای LG بچووکترین تەلەڤزیۆنی زیرەکی OLED نمایش کرد

 

کۆمپانیای ئێڵ جی ئەمڕۆ لە میانەی کۆنگرەی CES 2021 نوێترین تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان و مۆنیتەرەکانی خۆی نمایش کرد، بچووکترین قەبارەی تەلەڤزیۆنی زیرەکی OLED لە لایەن کۆمپانیای ئێڵ جییەوە بڵاو کرایەوە کە قەبارەی تەنها 43 ئینجە، هەروەها قەبارەیەکی نوێی OLED کە 83 ئینجە نمایش کرا کە تایبەتمەندییەکانی بە نزیکی هاوشێوەی زنجیرەی Bravia کۆمپانیای سۆنییە

 

واتای وایە تەلەڤزیۆنە نوێیەکانی OLED ئەمساڵی کۆمپانیاکە بە قەبارەکانی 42, 48, 55, 65, 77, 83, 88 ئینج بەردەست دەخرێت و ئێڵ جی دەڵێت ”نەوەی داهاتووی“ تەلەڤزیۆنی قەبارە 77 ئینجی 20% باشترە بەهۆی ئەوەی توانای درەوشانەوەی زۆرتری هەیە لە نەوەی پێشووتر

هەروەها تەلەڤزیۆنی نوێ بە پانێڵی QNED بە ڕوونی 4K و 8K و 10 قەبارە جیاواز بەردەست دەخرێت کە گەورەترین قەبارەیان بریتییە لە 86 ئینج، هەروەها ڕووکار و سیستەمی وەگەڕخەری webOS 6.0 لەسەر جێگیر کراوە کە پشتگیری یاریدەدەرە کەسییەکانی وەک Google Assistant و Amazon Alexa و زیاتریش دەکات

 

ئێڵ جی نرخی تەلەڤزیۆنە نوێیەکانی ئاشکرا نەکرد و کاتی بەردەست خستنیشی ئاشکرا نەکرد، دیاری نەکراوە کەی نرخی ئاشکرا دەبێت و بەردەست دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3nzSdaM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە