لەگەڵ تەلەڤزیۆنە نوێیەکانی کۆمپانیای LGـدا کە لە CES 2021 نمایشی دەکات، LG Bendable Cinematic Soundـیش بڵاو دەکاتەوە

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیای LG هەندێک لە داهێنانەکانی خۆی لە بواری تەلەڤزیۆن و ڕوونمادا خستە ڕوو کە بە نیازە لە کۆنگرەی ساڵانەی CES نمایشی بکات، هەروەها بە نزیکی هەفتەیەک پێش ئێستا جۆرێکی نوێی ڕوونمای بە ناوی QNED Mini LED نمایش کرد کە جۆرێکی باشتر کراوی QLEDـیە لە ڕووی باکلایت و وزەوە بەڵام زانیاری زیاتری باس نەکرد کە ئایا بە تەواوی باشترە لە دوو جۆرەکەی تر یاخوود نا، ئێستا کۆمپانیاکە بەرهەمێکی دیکەی ناوازە بە ناوی LG Bendable Cinematic Sound کە تەلەڤزیۆنێکی چەماوەی جۆرێتی بەرزە کە باشتر کراوە بۆ گەیمەران نمایش دەکات لە هەمان بۆنە و لە ئێستادا چەند زانیارییەکی لەسەر تەلەڤزیۆنەکە ئاشکرا کردووە، قەبارەی تەلەڤزیۆنەکە 48 ئینج دەبێت و توانای وەڵامدانەوەی 1.0 مللی چرکە دەبێت کە بۆ ئەم خاڵە دەبێت سووپاسی جۆرێتی ڕوونماکە بکەین کە OLEDـە، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی تەلەڤزیۆنەکە بریتی دەبێت لە 120 هێرتز و گونجاندی تێدایە بۆ کەمتر بە فیڕۆ دانی وزە کە تێکڕای نوێ بوونەوەکان لە نێوان 40 بۆ 120 هێرتز دەگونجێنێت، هەروەها لەگەڵ تەکنەلۆژیاییەکی دیکە کە تێیدا بونیاد نراوە بۆ دەرکردنی دەنگەکان کە ئەستووریەکی زۆر زۆر کەمی هەیە و ئەستورییەکەی بریتییە لە 0.6mm، هەروەها سەرۆکی بەرهەم هێنەری بەشی تەلەڤزیۆنەکانی کۆمپانیاکە Chang-ho Oh دەڵێت ”تەلەڤزیۆنە نوێیە 48 ئینجێکەمان بە ناوی Bendable CSO بە تەواوی باشتر کراوە بۆ گەیمەران و بە نوێترین تەکنەلۆژیا بونیاد نراوە، بە کورتی باشترین ژینگەی یاری کردن پێشکەش بە گەیمەران دەکات“

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hJ4iJD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە