بە فەرمی تابلێتی Lenovo P11 بە ڕوونمای قەبارە 11 ئینج و نرخی خوار 250 دۆلار نمایش کرا

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مانگی 8 پار ساڵ، لینۆڤۆ تابلێتی Lenovo P11 Pro ڕاگەیاند، ئێستا وەشانێکی هەرزانتر و بێ ”پڕۆ“ ڕادەگەیەنێت کە چیپسێتی سناپدراگۆن 662 لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2000 x 1200 پێکسڵ و یەک کامێرا لە بەشی دواوەیدا بە دی دەکرێت کە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و یەک کامێراش لە بەشی پێشەوەیدا بە دی دەکرێت کە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە، هەروەها خاوەن پاترییەکی قەبارە 7500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 20 وات دەکات

لە ڕووی نەرمەواڵەوە تابلێتەکە وەشانی ئەندرۆید 10 لەسەر جێگیر کراوە و بە دوو جۆری بیرگە و ڕام بەردەست دەخرێت کە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایتە و پشتگیری بیرگەی دەرەکی واتە microSD دەکات لە هەردوو جۆری بیرگەکەدا

تابلێتەکە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی چوارەم و Wi-Fi 6 دەکات و 4 بڵندگۆی ئاست بەرز لە خۆ دەگرێت و پشتگیری هەر یەکە لە تەختەکلیل و ڕاگر و پێنووسی زیرەکی Precision Pen 2 دەکات کە دەبێت بە جیا بۆی بکڕدرێت، تابلێتەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە نرخی دەست پێکی 229.99 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Li2PxZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە