بە فەرمی سیستەمی وەگەڕخەری JingOS وەک یەکەمین سیستەمی وەگەڕخەری دابەشکراوەکانی Linux لە چین نمایش کرا

هەوڵەکانی ئەپڵ بۆ جیاکردنەوەی ڕیزەکانی ئایپاد لەگەڵ سیستەمێکی وەگەڕخەری تەرخانکراو دا بە گشتی پێشوازی ئەرێنی لێ کراوە، ئێستا، یەکەم بۆ یەکەمین جار لە چین سیستەمی Linux کە بنەچەکراوە لەسەر Distro (دابەشکراوەکان)ـە پێی دەوترێت JingOS و تازە ئاشکرا کراوە و ئامانجی ئەوەیە هەمان ئاستی سیستەمی وەگەڕخەری iPadOS پێشکەش بکات بە زیاتریشەوە

سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیەکە بە بیرۆکەی باشترکردنی کار و توانای تابلێتی بە گشتی بنیاتنراوە، کەواتە، ئیلهامێکی زۆر باش لە سیستەمی وەگەڕخەری iPad OS نایاب لە ڕووی ڕووکاری بەکارهێنەر بە شێوەیەکی ئاسان/خاوێن وەرگیراوە و دەبێت ئەوە بزانین تابلێتەکان کۆمپیوتەرێکی بچووکن کە مرۆڤەکان کاری ڕۆژانەی خۆیان و زیاتریان لەسەر بەڕێ دەکەن، بەڵام سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیەکە بە تەواوەتی سیستەمێکی تابلێت نییە، بەڵکو فەنکشنێکی تەواوی لینوکسە، هەروەها سیستەمە نوێیەکە بە تەواوی پشتگیری تەختەکلیک و ماوس دەکات، هەروەها وەها دیزاین کراوە کە هەردوو مۆدی دێسکتۆپ مۆد و مۆدی تەچ(دەست لێدان) لە خۆ بگرێت کە وا دەکات بەکارهێنەران لە شێوەی لاپتۆپ وەک notebookـێک بەکار بهێنن، لەوانەیە سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیەکە باشترین سیستەمی داهاتوو بێت بۆ ئەو مەبەستە

وەک تێبینییەک، سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیەکە بۆ مۆبایلە زیرەکەکانیش پەرەی پێ دراوە، پێش کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت، لە کاتێکدا تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ تابلێت بڵاو دەبێتەوە، لە ئێستادا سیستەمە نوێیەکە تەنها پشتگیری هەردوو ئامێری پشتگیری Huawei Matebook 14 و Microsoft Surface 6 دەکات، بەداخەوە هێشتا تاقینەکراونەتەوە لەسەر ئامێرەکانی تر بەڵام کۆمپانیاکە مەبەستیەتی پشتگیری بۆ ئەو تابلێتانەی تر زیاد بکات، لەوانەیە تابلێتێکی بنەچەکراوی ARM پێوەی ڕابگەیەنرێت لە داهاتوییەکی نزیکدا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/35SoILp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە