بە فەرمی مۆبایلی IQOO 7 بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و بارگاوی کەرەوەی 120 وات و زیاترەوە نمایش کرا

لقی IQOO کاتێک کە سەر بە کۆمپانیای ڤیڤۆ بوو تاوەکو ئەم کاتە لە گەشەکردنی بەردەوامدا بووە و ئێستاش کە بووەتە بڕاندێکی سەربەخۆ هەردەم لە گەشەکردندایە و نرخی بەرهەمەکانی گوونجاوە، ئەمڕۆ IQOO نوێترین مۆبایلی فلاگشیپی خۆی بە ناوی IQOO 7 نمایش کرد کە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات و ڕووکاری بەکارهێنەری نوێی Origin OS بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.62 ئینجییە لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی 300 هێرتز و IQOO بانگەشەی ئەوە دەکات تاوەکو 1000 دەتوانێت بەرز بێتەوە(تۆ ئەوە ڕاست دەخوێنیتەوە)، هەستیارە بە دەست لێدان و بۆ کاتی یاری کردن زۆر نایاب دەبێت

 

 

هەروەها ڕوونماکەی پشتگیری تایبەتمەندی +HDR10 دەکات و چاڵێک لە بەشی پێشەوەی ڕوونمایەکەیدا جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و خاوەن بڵندگۆی Stereoـیە و پشتگیری تایبەتمەندی Hi-Res دەکات و بە هاوبەشی لەگەڵ Monster Audio بەرهەم هاتووە

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 وەها دیزاین کراوە کاری قوورسی پێ بکرێت و IQOO دۆخێکی نوێی تایبەتی بە گەیمینگ داناوە کە دەتوانیت تاوەکو کۆتا ئاستی چیپسێتەکە سوود لە چیپسێتە نوێیەکەی کواڵکۆم وەر بگریت، هەروەها بە هەردوو بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 لەگەڵ شێوازی تەلارسازی Multi-Turbo 5.0 و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5

هەروەها لە بەشی دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی بە پشتگیری OISـەوە و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان کە توانای هەیە بە گۆشەی 120 پلە وێنە بچرکێنیت و 13 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ، کامێرای سەرەکی پشتگیری تایبەتمەندی Super Video image stabilization بە HDRـەوە

 

 

خاوەن پاترییەکی قەبارە 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات کە توانای هەیە تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە تەنها 15 خوولەکدا پڕ بکاتەوە، مۆبایلەکە بە هەر سێ ڕەنگی ڕەش و سپی و ڕەنگێکی دەستکاری کراوی کۆمپانیای BMWـی هاوبەشی IQOO بەردەست دەخرێت

نرخی دەست پێکی مۆبایلەکە بریتییە لە CNY 3,798 چینی کە بە نزیکی دەکاتە 586 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی CNY 4,198 چینی کە بە نزیکی دەکاتە 648 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، IQOO کاتی بەردەست خستنی مۆبایلەکەی بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان دیاری نەکردووە و نازانرێت کەی بەردەست دەخرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2LfdIAZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە