بە فەرمی کۆمپانیای Intel نوێترین پرۆسێسەر و پلانی داهاتووی خۆی لە کۆنگرەی CES 2021 ئاشکرا کرد

 

1-بەرهەمی نوێی زنجیرەی نوێی N

 

لەوانەیە لات سەیر بێت لە ساڵی 2021 لەسەر پرۆسێسەرەکانی پینتیۆم بخوێنیتەوە!، ئێمەش لامان سەیرە!، کۆمپانیای Intel بە فەرمی نوێترین زنجیرە پرۆسێسەری خۆی لە زنجیرەی N ڕاگەیاند کە هەردوو جۆری پرۆسێسەری Pentium Silver و Celeron processors تێدا نمایش دەکرێت، تاکە سوودی ئەم پرۆسێسەرە نوێیانە لەوانەیە بۆ مامۆستا و قوتابییەکان بێت!، لاپتۆپێکی نرخ هەرزانت بەدەست دەکەوێت کە کاری ڕۆژانەی پێ بە ڕێ بکەیت، بێگوومان ئامانجی Intel هەر ئەمەیە و دەیەوێت قوتابیان و مامۆستایان بە نرخێکی هەرزان کۆمپیوتەر Windows یاخوود Chromebookـیان دەستکەوێت، پرۆسێسەرە نوێیەکانی زنجیرەکە لەسەر بناغەی 10 نانۆمەتری بەرهەم هاتوون و 35% خێراترین لە کۆی پرۆسێسەرەکانی نەوەی پێشووتر و 78% ئاستی UHD graphics بەرز کراوەتەوە

چیپسێتە نوێیەکان توانایان هەیە بە خێرایی گێگابت Wi-Fi دابین بکەن و بیرگەکانیان خێراتر کراوە و خێرایی ڕامیش بەرز کراوەتەوە، هەروەها بەرگەی 10 کاتژمێر ڤیدیۆ لێدانەوە دەگرن، پرۆسێسەری Celeron N4500 بە دوو ناووکە و N6005 بە چوار ناووکە و خێرایی تاوەکو 3.3 گێگاهێرتز نوێترین دوو پرۆسێسەری زنجیرە نوێیەکەن و Intel هیچ بەروارێکی دیاری نەکردووە بۆ بەردەست خستنی نوێترین زنجیرەی خۆی و نازانرێت کەی بەردەستی بەکارهێنەران دەخرێت

 

 

 

 

2- پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی Intel vPro تایبەت بە لاپتۆپەکان

 

 

زنجیرەی نوێی Intel vPro تایبەت لە لاپتۆپی بازرگانییە و Intel دەڵێت باشترین توانای جێبەجێ کردنی هەیە لەگەڵ باشتر کردنی پاراستنی ڕەقەکاڵا، لەسەر بناغەی 10 نانۆمەتری بونیاد نراون و بە پێی وتەی ئێنتێڵ بێت 8 هێندە ئاستی ژیری دەستکردی بەراورد بە نەوەی پێشوو باشتر کراوە و 2.3 هێندە خێراترە لە درووست کردنی ڤیدیۆ و دەستکاری کردنی ڤیدیۆ، هەروەها ئەم چیپسێتە نوێیانە 23% خێراترن لە بەکارهێنانی ئەپەکانی Microsoft Office 365 و 50% لە پەیوەندییە کۆنفرانسییەکاندا بە یارمەتی Hardware Shield، هەروەها ئێنتێڵ بە یارمەتی ژیری دەستکرد توانیویەتی ڕێگە لە ransomware یاخوود crypto-mining attacksـانە بگرێت کە لە ڕێگەی ڕەقەکاڵاوە ئەنجام دەدرێن و بیپارێزێت، هەروەها تەکنەلۆژیای Control-Flow Enforcement لەسەر جێگیر کراوە بۆ لە کار خستنی هەموو ئەو هێرشانە بۆ سەر نەرمەواڵەکان، هەروەها پشتگیری تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6/6E دەکات کە ڕێگە دەدات 3 هێندە خێراتر بێت لە داونڵۆد کردن و بارکردنی ڤیدیۆکان و چەندان شتی دیکەش بەروارد بە Wi-Fi 5

هەروەها ئینتێڵ بۆ باشترین لاپتۆپی کۆمەڵە بازرگانییە نوێکان، پلاتفۆرمی Evo vPro بڵاو کردنەوە کە هەمان ڕێچکەی براندی ئیڤۆ لە ساڵی پارەوە پەیڕەو دەکات، کەواتە بەکارهێنەرانی بازرگانی دەتوانن چاوەڕوانی باشترین و باشترین ئەزموونی نایاب بکەن لەگەڵ دیزاینێکی تەنک و سوک و ستایلی جوان ، تواناب باشتر کراو ، تەمەنێکی درێژتری پاتری ، وە ئەزموونی بینراوی پڕلە ئەزموون، کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات زیاتر لە 60 لاپتۆپ لە براندی جۆراوجۆرەوە لەم ساڵدا سوود لە چیپسێتەکانی Intel vPro وەربگرن

 

 

3- نەوەی یازدەهەمی زنجیرەی H بۆ لاپتۆپەکان

 

بە زۆری ئێنتێڵ پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی H بە TDP بەرزەوە و توانای بەرزەوە بۆ لاپتۆپە گەیمینگەکان بڵاو دەکاتەوە، ئەمجارەیان ئێنتێڵ زۆر سەرنج دەخاتە سەر لاپتۆپی باریکی گەیمینگ، بۆیە نەوەی یازدەهەمی زنجیرەی H بۆ لاپتۆپە گەیمینگەکان ڕاگەیاند، یاخوود بە H35 ناودەبرێت، کە دەتوانرێت تەنکی لاپتۆپەکە تاوەکو 16 ملم بچووک بکرێتەوە و ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات، نەوەی یازدەهەمی زنجیرە نوێیەکە لە سێ بەرهەم پێک دێت کە i7-11375H, i7-11370 H, i7-11300Hـن و هەموویان بە شێوەیەکی بنچینەیی پشتگیری 28TDP دەکەن بەڵام بەرزیش دەکرێتەوە بۆ 35 وات، چیپسێتە نوێیەکان 4 ناووکی تایبەتیان لەسەر جێگیر کراوە کە خێراییەکەی تاوەکو 5.0 گێگاهێرتز بەرز دەکرێتەوە و پشتگیری PCIe Gen 4 دەکات، بێگوومان سوود لە بناغەی 10 نانۆمەتری SuperFin دەبینێت و ئێنتێڵ پرۆسێسەری 8 ناووکی ڕاگەیاند کە لە کۆتایی ئەم چارەکەدا زانیاری زیاتر لە بارەیەوە دەبیستین و بڵاو دەبێتەوە

هەروەها پشتگیری ڕام لە جۆری DDR4 بە خێرایی 3200 مێگاهێرتز دەکەن و پشتگیری تەکنەلۆژیای KillerTM WiFi 6E (Gig+) و گرافیک کاردی لە جۆری Xe-LP graphicsـە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 40 براندی هاوبەشی ئێنتێڵ لە چارەکی یەکەمدا بە پرۆسێسەرە نوێیەکان لاپتۆپ بڵاو بکەنەوە

 

 

4- پرۆسێسەرەکانی Rocket Lake و Alder Lake بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز

 

 

ئێمە دەزانین نەوەی یازدەهەمی پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی Rocket Lake لە مانگی 3ـدا نمایش دەکرێت و نەوەی نوێی زنجیرەی Alder Lake لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ نمایش دەکرێت، ئێنتێڵ پشت ڕاستی کردەوە نەوەی یازدەهەمی زنجیرەی ئێس کە بەهێزترینیان Core i9-11900Kـە 19% ڕێژەی (IPC) باشتر کراوە، 8 ناووک و 16Threads لە خۆ دەگرێت و خێرایی بنچینەیی بریتییە لە 4.8 گێگاهێرتز و بەرز دەکرێتەوە تاوەکو 5.3 گێگاهێرتز، بەڵام بەداخەوە دووبارە لەسەر بناغەی 10 نانۆمەتری بەرهەم هاتووە و پشتگیری ڕام لە جۆری DDR4 بە خێراییەکی بەرزتر دەکات کە 3200 مێگاهێرتزە

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MXcJpq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە